وانەی: ٢
خودا کێیە؟
١. بۆچی دەبێ خودا بپەرستین؟
خودای ڕاستەقینە ئافەریدگاری ھەموو شتێکە. ئەو ھەرگیز نەسەرەتایی ھەبووە و نە کۆتاییشی دەبێ (زەبوور ٩٠:٢). ئەو سەرچاوەی ئەو ھەواڵە خۆشەیە کە لە پەرتووکی پیرۆزدا دەیدۆزینەوە (١ تیمۆساوس ١:١١). لەبەر ئەوەی خودا ژیانی بە ئێمە بەخشیوە دەبێ بیپەرستین.—ئاشکراکردن ٤:١١ بخوێنەوە.
٢. شێوەی خودا چییە؟
ھیچ کەس تا ئێستا خودای نەبینیوە چونکە ئەو ڕۆحە، واتە ئەو شتێکی زیندوویە لەسەرووی ئەو زیندەوەرە سروشتیانەی کە لەسەر زەوی ھەن (یۆحەننا ١:١٨؛ ٤:٢٤). لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە دەتوانین خودا بناسین لەڕێگای ئەو شتانەی کە دروستی کردون. بۆ نموونە، جۆراوجۆری میوەکان و گوڵەکان دانایی و خۆشەویستی ئەومان بۆ دەردەخەن. گەورەیی گەردوونیش ھێزەکەیمان نیشان دەدا.—ڕۆما ١:٢٠ بخوێنەوە.
ئەگەر ئێمە پەرتووکی پیرۆز بخوێنینەوە دەتوانین سەبارەت بە کەسایەتی خودا شتی زۆرتر فێربین. بۆ نموونە، ئەو فێرمان دەکا خودا چی پێ خۆشەو چی پێ ناخۆشە، چۆن لەگەڵ مرۆڤ ڕەفتار دەکا و ھەروەھا کاردانەوەکانی لەبارودۆخی جۆراوجۆردا چۆنە.—زەبوور ١٠٣:٧-١٠ بخوێنەوە.
٣. ئایا خودا ناوی ھەیە؟
عیسا فەرمووی: «ئەی باوکمان لەئاسمان، با ناوت پیرۆز بێت» (مەتتا ٦:٩). ھەرچەندە خودا چەندین نازناوی ھەیە، بەڵام بە تەنھا یەک ناوی ھەیە. لە ھەر زمانێکدا بەشێوەکی جیاواز دەخوێندرێتەوە. بە ئینگلیزی بەشێوەیەکی گشتی دەگوترێ جەھۆڤا، بەڵام ھەندێ کەس دەڵێن یاوێ.—زەبوور ٨٣:١٨ بخوێنەوە.
ناوی یەھوە لە زۆربەی چاپەکانی پەرتووکی پیرۆز لابردراوەو لەبری ئەوە نازناوی خودا یان سەروەریان بەکارھێناوە. بەڵام کاتێک پەرتووکی پیرۆز نووسرا نزیکەی ٧٠٠٠ جار ئەو ناوەی تێدا نووسرابوو. عیسا ناوی خودای ناساند کاتێ لەگەڵ خەڵکی دەربارەی خودا دەدوا.—یۆحەننا ١٧:٢٦ بخوێنەوە.
ڤیدیۆ: ئایا خودا ھیچ ناوێکی ھەیە؟
٤. ئایا یەھوە بایەخ بە ئێمە دەدات؟
ئایا ئەو ئازارەی کە بەربڵاوە، واتای ئەوەیە کە یەھوە خودا بایەخ بە ئێمە نادات؟ ھەندێک کەس دەڵێن کە ئەو لێمان دەگەڕێ ئازار بچێژین بۆ ئەوەی تاقیمان بکاتەوە، بەڵام ئەمە ڕاست نییە.—یاقوب ١:١٣ بخوێنەوە.
خودا مافی خواستی سەربەستی بەمرۆڤ بەخشی. ئایا سوپاسگوزای خودا نیین کە لەخزمەتکردنی خودادا ئازادین؟ (یەشوع ٢٤:١٥) بەڵام زۆر کەس ھەڵدەبژێرن خراپە لەگەڵ خەڵکی تر بکەن، بۆیە ئازارەکان ئەوەندە زۆرن. یەھوە بەبینینی ئەم ناڕەواییە دڵی دەڕەنجێ.—پەیدابوون ٦:٥، ٦ بخوێنەوە.
یەھوە، خودایەکە بایەخمان پێ دەدا. ئەو دەیەوێ چێژ لەژیان وەرگرین. بەمزووانە کۆتایی بەئازارەکان دەھێنێت و ئەو کەسانەش کە ھۆکاری ئەمەن لەناودەبا. لەگەڵ ئەوەشدا، ھۆکارێکی باشی بەدەستەوەیە تا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ڕێگا بەئازار بدا. لەبەشی ٨ دا، شتی زۆرتر لەسەر ئەم ھۆکارە فێردەبین.—٢ پەترۆس ٢:٩؛ ٣:٧، ١٣ بخوێنەوە.
٥. چۆن دەتوانین لەخودا نزیک بینەوە؟
یەھوە بانگمان دەکا لێی نزیک بینەوە، ئەویش بەقسەکردن لەگەل ئەو لە ڕێگای پارانەوەدا. ئەو بایەخ بە ھەریەک لە ئێمەدەدا (زەبوور ٦٥:٢؛ ١٤٥:١٨). ئەو دەیەوێ لێمان ببورێ. ئەو ھەوڵەکانی ئێمە بۆ دڵخۆشکردنی خۆی دەبینێ، ھەرچەندە ھەندێجار تووشی ھەڵەدەبین. کەواتە سەرەڕای ئەوەی کە ناتەواوین، بەراستی دەتوانین چێژ لە پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ ئەودا وەربگرین.—زەبوور ١٠٣:١٢-١٤؛ یاقوب ٤:٨ بخوێنەوە.
لەبەر ئەوەی خودا ژیانی بە ئێمە بەخشیوە، پێویستە ئەومان لە ھەر کەسێکی تر خۆشتر بوێ (مەرقۆس ١٢:٣٠). کاتێک خۆشەویستی خۆت بۆ خودا دەردەبڕی بە فێربوونی زۆرتر دەربارەی ئەو و جێبەجێ کردنی فەرمایشتەکانی، تەنانەت دەتوانی لێی نزیکتر بیتەوە.—١ تیمۆساوس ٢:٤؛ ١ یۆحەننا ٥:٣ بخوێنەوە.