شاھیدانی یەھوە—ئێمە کێین؟
لە بنچینەوە ئێمە سەر بە سەدان ڕەگەز و زمانەوەین، سەرەڕای ئەمەش بە ھۆی ئامانجی ھاوبەشمانەوە یەکگرتوویین. بەر لە ھەموو شتێک ئێمە دەمانەوێ ڕێزی یەھوە بگرین کە خودای پەرتووکی پیرۆز و ئافەریدگاری ھەموو شتێکە. ئێمە بە ھەموو ھێزو توانامانەوە تێدەکۆشین بۆ ئەوەی لاسای عیسای مەسیح بکەینەوە و بۆ ئێمە شانازییە کە پێمان دەوترێ مەسیحی. ھەر یەک لە ئێمە بە بەردەوامی کات تەرخان دەکا بۆ ئەوەی یارمەتی خەڵکی بدا پەرتووکی پیرۆز و پادشاھێتی خودا بناسن. بە ھۆی ئەوەی کە ئێمە مزگێنی دەدەین، واتە لە سەر یەھوە خودا و پادشاھێتییەکەی قسەدەکەین، بە شاھیدانی یەھوە ناسراوین.
گەشتی ناو وێبپەڕەکەمان بکە. پەرتووکی پیرۆز لە سەرھێڵ بخوێنەوە. باشتر لەگەڵ ئێمە و باوەڕەکەمان ئاشنا بە.

