بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

بە‌ش ١٧

عیسا خە‌ڵکی دە‌ربارە‌ی پادشاهێتی خودا فێردە‌کات

عیسا خە‌ڵکی دە‌ربارە‌ی پادشاهێتی خودا فێردە‌کات

عیسا قوتابییە‌کانی فێری زۆر شت کرد،‏ بە‌ڵام تێشکۆی لە‌سە‌ر تە‌نها بابە‌تێك دانا کە پادشاهێتی خودایە

ئایا عیسا بۆچی بۆ زە‌وی نێردرا؟‏ ئە‌و خۆی فە‌رمووی:‏ «پێویستە لە‌سە‌رم مژدە‌ی پادشاهێتی خودا بدە‌م چونکە من بۆ ئە‌مە نێرراوم» (‏لۆقا ٤:‏٤٣‏)‏.‏ تێبینی چوار شت بکە کە عیسا دە‌ربارە‌ی ئە‌و پادشاهێتییە فێری خە‌ڵکی کرد،‏ کە ناوجە‌رگە‌ی بابە‌تی مزگێنیدانە‌کە‌یە‌تی.‏

١.‏ عیسا پادشای هە‌ڵبژێردراو بوو.‏ عیسا بێ پێچوپە‌نا فە‌رمووی،‏ ئە‌و خۆی دە‌ستنیشانکراوە پێشبینیکراوە‌کە‌یە (‏یۆحە‌ننا ٤:‏٢٥،‏ ٢٦‏)‏.‏ هە‌روە‌ها نیشانیدا ئە‌و هە‌مان پادشایە کە پێغە‌مبە‌ر دانیال بینیبووی.‏ عیسا بە قوتابییە‌کانی فە‌رموو،‏ ڕۆژێك دێ خۆی لە‌سە‌ر «تە‌ختی شکۆمە‌ندی» دادە‌نیشێ،‏ هە‌روە‌ها ئە‌وانیش لە‌گە‌ڵی فە‌رمانڕە‌وایی دە‌کە‌ن (‏مە‌تتا ١٩:‏٢٨‏)‏.‏ ئە‌و ئاماژە‌ی بە‌و کۆمە‌ڵە فە‌رمانڕە‌وایە کرد کە بە «مێگە‌لی بچووك» ناودە‌برێن،‏ هە‌روە‌ها ووتی کە ئە‌و «مە‌ڕی تر» ی هە‌یە کە بە‌شێك نیین لە‌و کۆمە‌ڵە‌یە (‏لۆقا ١٢:‏٣٢؛‏ یۆحە‌ننا ١٠:‏١٦‏)‏.‏

٢.‏ پادشاهێتی خودا بانگە‌شە‌ی دادوە‌ری ڕاستە‌قینە دە‌کات.‏ عیسا دە‌ریخست کە پادشاهێتی بە‌ربڵاوترین ناڕە‌وایی لادە‌بات بۆئە‌وە‌ی ناوی یە‌هوە پیرۆز بکا،‏ هە‌روە‌ها هە‌موو ئە‌و بوختانانە ڕووندە‌کاتە‌وە کە شە‌یتان لە‌سە‌ردە‌می یاخیبوون لە عە‌دە‌ندا خستیە پاڵ خودا (‏مە‌تتا ٦:‏٩،‏ ١٠‏)‏.‏ کاتێك عیسا ڕۆژانە ژن‌و پیاو،‏ دە‌وڵە‌مە‌ندو هە‌ژاری فێردە‌کرد،‏ نیشانیدا کە ئە‌و بێلایە‌نە‌و جیاوازی لە‌نێوان کە‌س ناکا.‏ سە‌رە‌ڕای ئە‌وە‌ی کە ئە‌و لە‌پلە‌ی یە‌کە‌مدا بۆ فێرکردنی ئیسرائیلییە‌کان نێردرابوو،‏ فێرکردنە‌کانی خۆی گە‌یاندە گوێی ناجوولە‌کاکانی وە‌ك سامە‌رییە‌کان‌و کافرە‌کان.‏ ئە‌و بە پێچە‌وانە‌ی پێشە‌وایانی ئایینی ئە‌و سە‌ردە‌مە،‏ نیشانیدا بە‌لای رە‌گە‌زپە‌رستی‌و چینایە‌تیدا ناچێ.‏

٣.‏ پادشاهێتی خودا سە‌ر بە‌م جیهانە نییە.‏ عیسا لە‌سە‌ردە‌مێکی پڕ لە‌ئاژاوە‌ی ڕامیاریدا دە‌ژیا.‏ ووڵاتە‌کە‌ی ژێردە‌ستە‌ی هێزێکی بێگانە بوو.‏ لە‌کاتێکد کە خە‌ڵکی هە‌وڵیاندا لە‌گە‌ڵ کاروباری ڕامیاری ئە‌و کاتە تێکە‌ڵاوی بکە‌ن،‏ ئە‌و خۆی لە‌مە دوورخستە‌وە (‏یۆحە‌ننا ٦:‏١٤،‏ ١٥‏)‏.‏ عیسا بە سیاسە‌تمە‌دارێکی فە‌رموو.‏ «پادشاهێتی من سە‌ر بە‌م جیهانە نییە» (‏یۆحە‌ننا ١٨:‏٣٦‏)‏.‏ هە‌روە‌ها بە بە‌دواکە‌وتووە‌کانی فە‌رموو «ئێوە سە‌ر بە جیهان نیین» (‏یۆحە‌ننا ١٥:‏١٩‏)‏.‏ ڕێگای چە‌ك هە‌ڵگرتن‌و شە‌ڕکردنی لێگرتن تە‌نانە‌ت بۆ پارێزگاری کردنیش لە عیسا (‏مە‌تتا ٢٦:‏٥١،‏ ٥٢‏)‏.‏

‏«دە‌ستیکرد بە گە‌ڕان بە شارو دێهاتە‌کان،‏ بۆ ئامۆژگاریکردن‌و مزگێنیدان لە‌بارە‌ی پادشاهێتی خوداوە» ‏(‏لۆقا ٨:‏١‏)‏.‏

٤.‏ فە‌رمانڕە‌وایە‌تی مە‌سیح لە‌سە‌ر بناغە‌ی خۆشە‌ویستی دە‌بێت.‏ عیسا بە‌ڵێنی دا خە‌ڵکی بە سووککردنی باری سە‌رشانیان دە‌حە‌سێنێتە‌وە (‏مە‌تتا ١١:‏٢٨-‏٣٠‏)‏.‏ عیسا لە‌سە‌ر قسە‌کە‌ی خۆی سوور بوو.‏ لە‌ووتارێکدا کە بە ووتاری کێو ناسراوە عیسای مە‌سیح ئامۆژگاری خۆشە‌ویستیانە‌و پراکتیکی دا تاکو بە‌سە‌ر خە‌م‌و خە‌فە‌تدا زاڵبن،‏ پە‌یوە‌ندییە‌کان پتە‌وتربکە‌ن،‏ بە‌ربە‌رە‌کانی پارە‌پە‌رستی بکە‌ن‌و کامە‌رانی بدۆزنە‌وە (‏مە‌تتا،‏ بە‌ندی ٥-‏٧‏)‏.‏ بە‌هۆی نیشاندانی خۆشە‌ویستی،‏ خە‌ڵکی دە‌یانتوانی لە‌هە‌موو بوارێکی ژیانە‌وە پە‌نا بۆ ئامۆژگارییە‌کانی بە‌رن.‏ خە‌ڵکی هە‌موو چینە‌کان تە‌نانە‌ت ئە‌وانە‌ی کە زۆر سە‌رکوتکرابوون،‏ دە‌یانوێرا هانای بۆ بە‌رن،‏ چونکە دە‌یانزانی کە بە نە‌رمونیانی‌و بێگە‌ردی هە‌ڵسوکە‌وتیان لە‌گە‌ل دە‌کات.‏ ئای کە عیسا فە‌رمانڕە‌وایە‌کی چە‌ند باش دە‌بێت!‏

بە‌هۆی ڕێگایە‌کی زۆر بە‌هێزی ترە‌وە عیسا خە‌ڵکی دە‌ربارە‌ی پادشاهێتی خودا فێرکرد.‏ ئە‌و چە‌ندین کاری سە‌رسوڕهێنە‌ری کرد.‏ بۆچی ئە‌مە‌ی کرد؟‏ لێگە‌ڕێن با سە‌یرێکی ئە‌مە بکە‌ین.‏

بە‌گوێرە‌ی پە‌رتووکە‌کانی مە‌تتا،‏ مە‌رقۆس،‏ لۆقا،‏ یۆحە‌ننا‏.‏