بەش ٨
واتای مردنی عیسای مەسیح بۆ ئێوە چییە؟
عیسای مەسیح مرد تاکو ئێمە بتوانین بۆ هەمیشە بژین (یۆحەننا ٣:١٦).
سێ ڕۆژ دوای مردنی عیسا، چەند ژنێك سەردانی گۆڕەکەیان کردو بینیان بەتاڵە. یەهوە عیسای مەسیحی لەمردن زیندوو کردبووەوە.
دواتر عیسای مەسیح خۆی نیشانی هاوڕێکانی دا کە بە نێرراوان ناسراون.
بەڵێ یەهوە عیسای مەسیحی وەك ئافەریدەیەکی ڕۆحانی نەمری بەهێز زیندوو کردبووەوە. قوتابییەکانی ئەویان بینی کاتێك کە بەرەو ئاسمان هەڵکشا.
دانیال ٧:١٣، ١٤).
خودا عیسای مەسیحی زیندوو کردەوەو کردی بە پادشای پادشاهێتی خودا کە فەرمانڕەوایەتییەکی ئاسمانییە (عیسای مەسیح گیانی خۆی لەپێناوی مرۆڤایەتی وەك قوربانی پێشکەش کرد (مەتتا ٢٠:٢٨). لەڕێگای ئەو قوربانییەوە خودا ژیانی هەمیشەیی بۆ ئێمە مسۆگەر کرد.
خودا عیسای مەسیحی وەك پادشایەك بۆ فەرمانڕەوایەتیکردن بەسەر زەویدا دەستنیشان کرد. هەروەها ١٤٤ ٠٠٠ کەسی باوەڕدار کە بۆ ژیانی ئاسمانی زیندووکراونەتەوە لەگەڵ ئەم پادشایە دەبن. عیسای مەسیحو ئەو ١٤٤ ٠٠٠ کەسە فەرمانڕەوایەتییەکی ئاسمانی ڕاستودروست پێکدەهێنن کە پێی دەوترێ پادشاهێتی خودا (بینینی یۆحەننا ١٤:١-٣).
پادشاهێتی خودا زەوی دەکاتە بەهەشت. جەنگو تاوانو هەژاریو برسێتی نامێنن. خەڵکی بەڕاستی دڵخۆش دەبن (زەبور ١٤٥:١٦).