کوردی سۆرانی
ئایا پێویستە سە‌ر بە ڕێکخراوە‌یە‌کی ئایینی دیاریکراو بیت؟‏
https://cms-imgp.jw-cdn.org/img/p/502015170/univ/art/502015170_univ_sqr_xl.jpg
qbwji مهقالە ٩٠

ئایا پێویستە سە‌ر بە ڕێکخراوە‌یە‌کی ئایینی دیاریکراو بیت؟‏

ئایا پێویستە سە‌ر بە ڕێکخراوە‌یە‌کی ئایینی دیاریکراو بیت؟‏

وە‌ڵامی پە‌رتووکی پیرۆز

 بە‌ڵێ،‏ چونکە خودا فە‌رمانی بە مرۆڤ کردووە کە بە کۆمە‌ڵ ئە‌و بپە‌رستن،‏ واتە لە کۆبوونە‌وە‌کاندا.‏ پە‌رتووکی پیرۆز بە‌م شێوە‌یە هانمان دە‌دات:‏ «هە‌روە‌ها با ئاگاداری یە‌کتری بین بۆ هاندان لە‌سە‌ر خۆشە‌ویستی و کاری چاک.‏ با واز لە کۆبوونە‌وە‌کان نە‌هێنین.‏‏»‏​—‏عیبرانییە‌کان ١٠:‏٢٤،‏ ٢٥‏،‏ ژێرنووس.‏

 عیسا سە‌بارە‌ت بە پە‌یڕە‌وانی وتی:‏ «بە‌مە هە‌موو خە‌ڵک دە‌زانن کە قوتابی منن—‏ ئە‌گە‌ر خۆشە‌ویستیتان بۆ یە‌کتری هە‌بێت.‏‏»‏ بە‌م شێوە‌یە،‏ هە‌موو پە‌یڕە‌وانی عیسا بە قوتابی دادە‌نرێن و گروپێکی دیاریکراو پێکدە‌هێنن کە بە خۆشە‌ویستیان بۆ یە‌کتری دە‌ناسرێن.‏ (‏یۆحە‌نا ١٣:‏٣٥‏)‏ وە‌ک ڕێگایە‌کی سە‌رە‌کی بۆ دە‌ربڕینی ئە‌م خۆشە‌ویستییە،‏ قوتابییە‌کانی مە‌سیح لە‌گە‌ڵ خۆشک و برایانی باوە‌ڕدار تێکە‌ڵ دە‌بوون.‏ ئە‌وان لە کۆبوونە‌وە وە‌ک کۆمە‌ڵ بۆ بە‌ردە‌وامی پە‌رستنی خودا ڕێکدە‌خرێن.‏ (‏١ کۆرنسۆس ١٦:‏١٩‏)‏ ئە‌وان خۆشە‌ویستی بۆ هە‌موو برا باوە‌ڕدارە‌کانیان لە هە‌موو گۆشە‌یە‌کی جیهان نیشان دە‌دە‌ن.‏​—‏١ پە‌ترۆس ٢:‏​١٧‏.‏

پێویستە زیاتر لە‌وە‌ی کە تە‌نها سە‌ر بە ئایینێک بیت

 هە‌رچە‌ندە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ڵێت خە‌ڵک دە‌بێت بە کۆمە‌ڵ خودا بپە‌رستن،‏ بە‌ڵام فێری ئە‌وە ناکات کە تە‌نها ئە‌ندامبوون لە ئایینێک یان مە‌زهە‌بێک دە‌توانێت خودا ڕازی بکات.‏ ئە‌گە‌ر کە‌سێک ڕە‌زامە‌ندی خودای دە‌وێت،‏ دە‌بێت باوە‌ڕ یان ئایینە‌کە‌ی کاریگە‌ری لە‌سە‌ر هە‌موو لایە‌نە‌کانی ژیانی هە‌بێت‏.‏ بۆ نموونە،‏ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ڵێت:‏ «ئایینی پاک و بێگە‌رد لە‌لای خودای باوک ئە‌مە‌یە:‏ بە‌سە‌رکردنە‌وە‌ی هە‌تیوان و بێوە‌ژنان لە تە‌نگانە‌یاندا،‏ هە‌روە‌ها خۆی لە گڵاویی جیهان بپارێزێت.‏»​—‏یاقوب ١:‏​٢٧‏،‏ ژێرنووس.‏