وڵامی پرسیارە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز

بۆچی خودا هە‌ندێک دۆعا ڕە‌ت دە‌کاتە‌وە؟‏

کوردی سۆرانی
بۆچی خودا هە‌ندێک دۆعا ڕە‌ت دە‌کاتە‌وە؟‏
https://cms-imgp.jw-cdn.org/img/p/502012528/univ/art/502012528_univ_sqr_xl.jpg
qbwji مهقالە ٣٠

دوو هۆکار چین کە خودا هە‌ندێک لە دۆعاکان ڕە‌ت دە‌کاتە‌وە؟‏

دوو هۆکار چین کە خودا هە‌ندێک لە دۆعاکان ڕە‌ت دە‌کاتە‌وە؟‏

وە‌ڵامی پە‌رتووکی پیرۆز

 هە‌ندێک دۆعا هە‌یە کە خودا وە‌ڵامیان ناداتە‌وە.‏ دوو هۆکار لە‌بە‌رچاو بگرن کە دە‌بێتە هۆی ئە‌وە کە خودا پاڕانە‌وە‌ی هە‌ندێک مرۆڤ پشتگوێ بخات.‏

١.‏ پاڕانە‌وە‌یە‌ک کە لە دژی خواستی خودا بێت

 خودا ئە‌و دۆعایانە‌ی کە لە دژی خواستی ئە‌و،‏ وە لە دژی داواکارییە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆزن وە‌ڵام ناداتە‌وە.‏ (‏١ یۆحە‌نا ٥:‏١٤‏)‏ بۆ نموونە،‏ پە‌رتووکی پیرۆز داوا دە‌کات کە خۆمان لە چاوچنۆکی بە‌دوور بگرین.‏ قومار چاوچنۆکی زیاتر دە‌کات.‏ (‏١ کۆرنسۆس ٦:‏​٩،‏ ١٠‏)‏ کە‌واتە،‏ ئە‌گە‌ر بۆ بردنە‌وە‌ی تیروپشک دۆعا بکە‌یت خودا وە‌ڵامی پاڕانە‌وە‌کە‌ت ناداتە‌وە.‏ خودا جنۆکە نییە کە بۆ جێبە‌جێکردنی خواستە‌کانت بتوانیت بانگی بکە‌یت.‏ لە ڕاستیدا،‏ دە‌توانیت بۆ ئە‌مە سوپاسگوزار بیت.‏ چونکە ئە‌گە‌ر وا نە‌بووایە،‏ لە‌وانە‌یە کە بترسیت لە‌و شتە‌ی کە خە‌ڵک داوای لە خودا دە‌کە‌ن—‏یاقوب ٤:‏٣‏.‏

٢.‏ دۆعای ئە‌و کە‌سانە‌ی کە بە کردە‌وە‌کانیان یاخی دە‌بن

 خودا گوێ لە‌و کە‌سانە ناگرێت کە بریاریان داوە بە کردە‌وە‌کانیان تورە‌ی بکە‌ن.‏ بۆ نموونە،‏ خودا بە ئە‌و کە‌سانە‌ی کە ئیدیعای خزمە‌تکردنی خودا دە‌کە‌ن،‏ بە‌ڵام بە کردە‌وە لە خودا یاخین،‏ فە‌رمووی:‏ «تە‌نانە‌ت ئە‌گە‌ر نۆێژیش زۆر بکە‌ن،‏ من گوێ ناگرم.‏ دە‌ستتان بە خوێن سوور بووە!‏» (‏ئیشایا ١:‏١٥‏)‏ پە‌رتووکی پیرۆزی کوردی سۆرانی ستاندە‌ر (KSS)‏ بە‌ڵام ئە‌گە‌ر ڕە‌فتارە‌کانیان بگۆڕایە و کارە‌کانیان لای خوا چاک بکردایە‌تە‌وە «ئێستا وە‌رن یە کلای بکە‌ینە‌وە» لە‌و کاتە‌دا خودایش گوێی لە دۆعاکانیان دە‌گرت—‏ئیشایا ١:‏١٨