بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی دوو‌ه‌م

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

شاهیدانی یه‌هوه

کوردی سۆرانی

گوێڕایە‌ڵی خودابە‌و بۆ هە‌میشە بژی

 بە‌ش ٩

زە‌وی کە‌ی دە‌بێتە بە‌هە‌شت؟‏

زە‌وی کە‌ی دە‌بێتە بە‌هە‌شت؟‏

کێشە‌کانی ئە‌م سە‌ردە‌مە‌ی زە‌وی دە‌یسە‌لمێنن کە پادشاهێتی خودا بە‌م زووانە دێت (‏لۆقا ٢١:‏١٠،‏ ١١؛‏ ٢ تیمۆساوس ٣:‏١-‏٥‏)‏.‏

پە‌رتووکی پیرۆز پێشبینی زۆر لە‌و شتانە‌ی کردووە کە ئە‌مڕۆ ڕوودە‌دە‌ن.‏ دە‌فە‌رمووێ:‏ خە‌ڵکی پارە‌یان خۆشدە‌وێ،‏ گوێڕایە‌ڵی دایك‌و باوك نابن،‏ دڕندە‌ن‌و گیرۆدە‌ی ڕابواردن‌و خۆشگوزە‌رانی دە‌بن.‏

بوومە‌لە‌رزە‌ی بە‌هێز ڕوودە‌دە‌ن،‏ جە‌نگ‌و قات‌و قوڕی‌و نە‌خۆشی پە‌تا بڵاودە‌بنە‌وە.‏ ئە‌م شتانە لە‌م ڕۆژگارە‌دا ڕوودە‌دە‌ن.‏

هە‌روە‌ها عیسای مە‌سیح فە‌رمووی کە مزگێنی هە‌واڵی خۆش دە‌ربارە‌ی پادشاهێتییە‌کە لە‌سە‌رانسە‌ری زە‌وی ڕادە‌گە‌ێندرێ (‏مە‌تتا ٢٤:‏١٤‏)‏.‏

 پادشاهێتییە‌کە هە‌موو خراپییە‌ك لادە‌بات (‏٢ پە‌ترۆس ٣:‏١٣‏)‏.‏

یە‌هوە بە‌م زووانە هە‌موو بە‌دکاران لە‌ناو دە‌بات.‏

شە‌یتان‌و جنۆکە‌کان سزا دە‌درێن.‏

ئە‌وانە‌ی گوێڕایە‌ڵی خودان دە‌رباز دە‌بن‌و دە‌چنە جیهانی نوێی ڕاست‌ودروستە‌وە کە ترسی تێدا نییە،‏ جیهانێك کە خە‌ڵکی متمانە‌یان بە‌یە‌کتری هە‌یە‌و یە‌کتریان خۆش دە‌وێ.‏