بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

 بە‌ش ١

ئێمە چۆن گوێ لە‌خودا بگرین؟‏

ئێمە چۆن گوێ لە‌خودا بگرین؟‏

خودا لە ڕێگای پە‌رتووکی پیرۆزە‌وە لە‌گە‌ڵمان دە‌دوێ (‏٢ تیمۆساوس ٣:‏١٦‏)‏.‏

خودای ڕاستە‌قینە مرۆڤی ڕاسپارد تاکو بیروبۆچوونە‌کانی ئە‌و لە‌پە‌رتووکێکی تایبە‌تدا بنووسنە‌وە،‏ کە ئە‌مە‌ش پە‌رتووکی پیرۆزە.‏ ئە‌م پە‌رتووکە ئە‌و زانیارییە گرنگانە‌ی تێدایە کە خودا بۆ ئێمە بە‌پێویستی دە‌زانێ.‏

خودا دە‌زانێ باشترین شت بۆ ئێمە چییە،‏ ئە‌و سە‌رچاوە‌ی هە‌موو داناییە‌کە.‏ ئە‌گە‌ر گوێ لە‌و بگرین بە‌ڕاستی دانا دە‌بین (‏پە‌ندی‌سولە‌یمان ١:‏٥‏)‏.‏

خودا دە‌یە‌وێ هە‌موو خە‌ڵکی سە‌ر ڕووی زە‌وی پە‌رتووکی پیرۆز بخوێننە‌وە.‏ ئە‌م پە‌رتووکە ئێستا بە زۆربە‌ی زمانە‌کان بە‌ردە‌ستدە‌کە‌وێت.‏

ئە‌گە‌ر دە‌تانە‌وێ گوێ لە خودا بگرن،‏ دە‌بێ پە‌رتووکی پیرۆز بخوێننە‌وە‌و لێی تێبگە‌ن.‏

 خە‌ڵکی لە‌هە‌موو لایە‌کە‌وە گوێ دە‌گرن (‏مە‌تتا ٢٨:‏١٩‏)‏.‏

شاهیدانی یە‌هوە دە‌توانن یارمە‌تیتان بدە‌ن تاکو لە پە‌رتووکی پیرۆز تێبگە‌ن.‏

ئە‌وان لە‌سە‌رانسە‌ری زە‌وی ڕاستی دە‌ربارە‌ی خودا فێری خە‌ڵکی دە‌کە‌ن.‏

ئێوە پێویست ناکا بۆ ئە‌و فێرکارییە هیچ پارە‌یە‌ك بدە‌ن.‏ هە‌روە‌ها دە‌توانن لە هۆڵی کۆبوونە‌وە‌ی شاهیدانی یە‌هوە‌دا شت دە‌ربارە‌ی خودا فێربن.‏