بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی دوو‌ه‌م

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

شاهیدانی یه‌هوه

کوردی سۆرانی

پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏

 بە‌ش ٣

مرۆڤایە‌تی لە‌تۆفان ڕزگاری بوو

مرۆڤایە‌تی لە‌تۆفان ڕزگاری بوو

خودا جیهانی بە‌دکاری لە‌ناوبرد بە‌ڵام نوح‌و خێزانە‌کە‌ی ڕزگارکرد

لە کاتێکدا مرۆڤ رێژە‌ی زۆر بوو،‏ گوناهو بە‌دکاری بە‌خێرایی لە‌سە‌ر زە‌وی بڵاوبووە‌وە.‏ تە‌نها پێغە‌مبە‌رێك کە ناوی ئە‌خنوخ (‏ناسراو بە ئیدریس)‏ خە‌ڵکی ئاگاداردە‌کردە‌وە کە‌وا ڕۆژێك دێت خودا بە‌دکاران لە‌ناودە‌بات.‏ بە‌دکاری هێشتا هە‌ر زاڵ بوو،‏ تە‌نانە‌ت بە‌رە‌و خراپتر دە‌چوو.‏ هە‌ندێك لە فریشتە‌کان لە‌خودا هە‌ڵگە‌ڕانە‌وە‌و شوێنی دیاریکراویان لە‌ئاسمان بە‌جێهێشت لاسایی مرۆڤیان دە‌کردە‌وە لە‌سە‌ر زە‌وی‌و بە‌چاوچنۆکییە‌وە ژنی سە‌رزە‌ویان دە‌کردە هی خۆیان.‏ ئە‌و یە‌کگرتنە ناسروشتییانە بوو بە‌هۆی بە‌رهە‌م هێنانی منداڵی دووڕە‌گ کە زۆر زە‌بە‌لاح بوون‌و پێیان دە‌وتن نە‌فلیێم کە توندوتیژی‌و خوێنڕشتنیان زۆرتر کرد.‏ ئە‌مە‌ش دڵی خودای ناخۆشکرد کە بینی ئافە‌ریدە‌کە‌ی لە‌سە‌ر زە‌وی بە‌رە‌و ڕوخان دە‌چێت.‏

دوای مردنی ئە‌خنوخ،‏ پیاوێکی تر هە‌بوو کە بە‌تە‌واوی لە‌و جیهانە بە‌دکارە‌ی ئە‌وکاتە‌دا جیاوازتربوو،‏ ناوی نوح بوو.‏ خۆی‌و خێزانە‌کە‌ی هە‌وڵیان دە‌دا هە‌رشتێکی کە لە‌بە‌رچاوی خودا باشە ئە‌وە بکە‌ن.‏ لە‌کاتێکدا خودا بڕیاریدا ئە‌و مرۆڤە بە‌دکارانە‌ی ئە‌و جیهانە لە‌ناوببات،‏ ویستی نوح‌و ئاژە‌ڵە ئافە‌ریدکراوە‌کانی سە‌رزە‌وی بپارێزێت.‏ بۆیە خودا فە‌رمانی پێدا کە‌شتییە‌کی لاکێشە‌یی گە‌ورە دروستبکات.‏ تیایدا نوح‌و خێزانە‌کە‌ی‌و هە‌روە‌ها ژمارە‌یە‌کی زۆر لە جۆری ئاژە‌ڵان لە‌وکاتە‌ی کە لافاوە‌کە جیهان دادە‌پۆشێ بە‌زیندووی دە‌مێننە‌وە.‏ نوح گوێڕایە‌ڵی خودا بوو.‏ لە‌و دە‌یان ساڵانە‌ی کە نوح کە‌شتییە‌کە‌ی دروستدە‌کرد،‏ هە‌روە‌ها «مزگێنیدە‌ری راستی‌ودروستی بوو» (‏٢ پە‌ترۆس ٢:‏٥‏)‏.‏ ئە‌و خە‌ڵکی دە‌ربارە‌ی هاتنی لافاوە‌کە ئاگادار کردە‌وە،‏ بە‌ڵام ئە‌وان بایە‌خیان بە‌و ئاگادارکردنە‌وە‌یە نە‌دا.‏ کاتی ئە‌وە هات نوح‌و خیزانە‌کە‌ی‌و ئاژە‌ڵە‌کان بچنە ناو کە‌شتییە‌کە‌وە.‏ خودا دە‌رگای کە‌شتییە‌کە‌ی بە‌دوادا داخستن‌و باران دە‌ستی پێکرد.‏

باران بە‌لێشاو دە‌هاتە‌خوارێ بۆماوە‌ی ٤٠ شە‌و و ڕۆژ تاکو هە‌موو زە‌وی داپۆشی.‏ بە‌دکاران لە‌ناوچوون.‏ چە‌ند مانگێك دواتر،‏ کاتێك ئاستی ئاوە‌کە دابە‌زی،‏ کە‌شتییە‌کە لە‌سە‌ر کێوێك خۆی گرتە‌وە.‏ کاتێك ئە‌ندامانی ناو کە‌شتیە‌کە بە‌ساغی هاتنە‌دە‌روە،‏ ماوە‌ی ساڵێکیان تێدا بە‌سە‌ر بردبوو.‏ وە‌ك سوپاسگوزارییە‌ك،‏ نوح قوربانییە‌کی پێشکە‌شی خودا کرد.‏ خودا بە‌دە‌نگی نوحە‌وە هات‌و بە‌ڵێنی پێدان کە ئە‌و هە‌رگیز جارێکی تر لافاوێکی لە‌و شێوە‌یە بۆ لە‌ناوبردنی هە‌موو زیندە‌وە‌ران لە‌سە‌رانسە‌ری زە‌وی بە‌کارناهێنێ.‏ بۆدڵنیاکردنە‌وە‌ی پە‌یمانە‌کە لە‌گە‌ڵ نوح خودا پە‌لکە‌زێڕینە‌ی بە‌دیهێنا کە بە‌ڵگە‌یە‌کی لە‌بە‌رچاوە.‏

دوای لافاوە‌کە،‏ خودا چە‌ند فە‌رمانێکی نوێی بە مرۆڤدا.‏ ڕێگای بە خواردنی گۆشتی ئاژە‌ڵان دا،‏ بە‌ڵام خواردنی خوێنی لێ قە‌دە‌غە‌کردن.‏ هە‌روە‌ها فە‌رمانی بە نە‌وە‌کانی نوحی دا بە‌سە‌ر پانایی زە‌ویدا بڵاوبنە‌وە،‏ بە‌ڵام هە‌ندێك لە‌وانە گوێڕایە‌ڵی خودا نە‌بوون.‏ خە‌ڵکی لە‌ژێر سە‌رکردایە‌تی کە‌سێك بە‌ناوی نە‌مرود یە‌کتریان گرت‌و دە‌ستیان کرد بە‌دروستکردنی تاوە‌رێکی مە‌زن لە شاری بابل کە دواتر بە بابلیۆن ناسرا.‏ مە‌بە‌ستیان لە‌مە ئە‌وە‌بوو بە‌ربە‌رە‌کانی فە‌رمانە‌کانی خودا بکە‌ن کە پێی فە‌رمووبوون بە‌سە‌ر پانایی زە‌ویدا بڵاوببنە‌وە.‏ خودا زمانی قسە‌کردنی ئە‌وانی شێواند لە‌ئاکامدا بە‌زمانی جۆراوجۆر قسە‌یان دە‌کردو بە‌م جۆرە پیلانی ئە‌وانی پووچە‌ڵ کردە‌وە.‏ ئیتر توانای پە‌یوە‌ندیکردنیان لە‌گە‌ڵ یە‌کتر نە‌بوو و پرۆژە‌کە‌یان وازلێهێناو پە‌رتوبڵاو بوون.‏

بە‌گوێرە‌ی پێکهێنان بە‌ندی ٦ تا ١١‏؛‏ یە‌هوزا ١٤،‏ ١٥‏.‏