بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی دوو‌ه‌م

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

شاهیدانی یه‌هوه

کوردی سۆرانی

پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏

 بە‌ش ٢٠

عیسای مە‌سیح دە‌کوژن

عیسای مە‌سیح دە‌کوژن

عیسا جە‌ژنێکی نوێ دادە‌مە‌زرێنێ؛‏ خیانە‌تی لێ دە‌کە‌ن‌و لە‌داردە‌درێ

دوای سێ ساڵو نیو مزگێنیدان‌و فێرکردن،‏ عیسا دە‌یزانی کاتی مانە‌وە‌ی لە‌سە‌ر زە‌وی بە‌رە‌و کۆتای دە‌ڕوات.‏ پێشە‌وا ئایینییە‌کانی جوولە‌کە‌کان پلانێکیان دانا بۆ کوشتنی،‏ بە‌ڵام ترسیان لە‌وە هە‌بوو ئە‌و خە‌ڵکە‌ی عیسایان بە پێغە‌مبە‌ر دادە‌نا ئاژاوە‌یە‌کیان بۆ بنێنە‌وە.‏ هاوکات،‏ شە‌یتان کاری کردە سە‌ر یە‌کێك لە ١٢ قوتابییە‌کانی عیسا بە‌ناوی یە‌هوزای ئە‌سخە‌ریوتی تا خیانە‌تی لێبکات.‏ پێشە‌وا ئایینییە‌کان بە‌ڵێنی ٣٠ دراوی زیویان دا بە یە‌هوزا بۆ ئە‌و خیانە‌ت کردنە.‏

لە دوا شە‌ویدا عیسا قوتابییە‌کانی کۆکردە‌وە تا جە‌ژنی تێپە‌ڕبوون دابمە‌زرێنێ.‏ دوای ئە‌وە‌ی یە‌هوزا لە‌گە‌ڵیان نە‌ما،‏ جە‌ژنە نوێییە‌کە‌ی دامە‌زراند،‏ کە نانی ئێوارە‌ی سە‌روە‌رە.‏ پارچە‌یە‌ك نانی لێکردە‌وە‌و،‏ سوپاسی خودای کردو نانە‌کە‌ی بە‌سە‌ر ئە‌و ١١ قوتابییە‌ی تردا گێڕاو بە‌بیریهێنانە‌وە.‏ «ئە‌مە لە‌شمە،‏ ئە‌وە‌ی لە‌پێناوتان بە‌خت دە‌کرێ» هە‌روە‌ها ووتی «ئە‌مە بکە‌ن بۆ یادکردنە‌وە‌م.‏» هە‌مان شتی لە‌گە‌ڵ کردن کاتێ جامێ شە‌ڕابی هە‌ڵبڕی.‏ «ئە‌م جامە بریتییە لە پە‌یمانی نوێ کە بە‌خوێنی من دروست دە‌بێت» (‏لۆقا ٢٢:‏١٩،‏ ٢٠‏)‏.‏

عیسا ئە‌و شە‌وە زۆر شتی پێبوو بە قوتابییە‌کانی بڵێ.‏ ڕاسپاردە‌یە‌کی نوێی پێدان،‏ خۆشە‌ویستییە‌کی خۆنە‌پە‌رستانە بۆیە‌کتری دە‌رببڕن.‏ ئە‌و فە‌رمووی:‏ «بە‌مە هە‌موو خە‌ڵکی دە‌زانن کە قوتابی منن،‏ گە‌ر ئێوە یە‌کتریتان خۆش‌ویست» (‏یۆحە‌ننا ١٣:‏٣٤،‏ ٣٥‏)‏.‏ هانیدان دڵتە‌نگ نە‌بن بە‌هۆی ئە‌و ڕووداوە دڵتە‌زێنە‌ی خە‌ریکە سە‌رهە‌ڵدە‌دا.‏ عیسا پڕبە‌دڵ لە‌خودا پاڕایە‌وە بۆیان.‏ بە‌یە‌کە‌وە سروودی شکۆمە‌ندیان خوێندو چوونە قوڵایی شە‌وە‌وە.‏

عیسا لە باخی جە‌سیمانی کە‌وتە سە‌ر ئە‌ژنۆو لە‌ناخی دڵیە‌وە دە‌ستی بە‌پاڕانە‌وە کرد.‏ خێرا پاسە‌وان‌و کاهین چواردە‌وریان گرت‌و خە‌ڵکی تریشیان لە‌گە‌ڵ بوو تاکو بیگرن.‏ یە‌هوزا ئە‌سخە‌ریوتی لە‌عیسا نزیکبووە‌وە ماچی کرد بە‌مە عیسای بۆیان ئاشکراکرد.‏ کاتێك پاسە‌وانە‌کان عیسایان گرت قوتابییە‌کانی ڕایانکرد.‏

لە‌بە‌ردە‌م دادگای باڵای جوولە‌کە‌کان عیسا خۆی وە‌ك ڕۆڵە‌ی خودا ناساند.‏ دادگاییان کردو بە کفرکردن تاوانباریان کردو سزای کوشتنیان بە‌سە‌ردا دا.‏ عیسایان بردە لای پیلاتۆس کە فە‌رمانڕە‌وایە‌کی ڕۆمانی بوو.‏ سە‌رە‌ڕای ئە‌وە‌ی کە بۆی دە‌رکە‌وت عیسا هیچ تاوانێکێ نە‌کردووە،‏ عیسای دایە‌وە دە‌ست جە‌ماوە‌رە‌کە کە داوای لە‌سێدارە‌دانیان کرد.‏

عیسایان برد بۆ گۆلگۆسە لە‌وێ پاسە‌وانانی ڕۆمانی بە‌سە‌ر کۆڵکە‌دارێکە‌وە بە‌بزمار هە‌ڵیانواسی.‏ بە‌هۆی کارێکی سە‌رسوڕهێنە‌ر کاتی نیوە‌ڕۆ بوو تاریکی باڵی بە‌سە‌ر زە‌ویدا کێشاو بوومە‌لە‌رزە‌یە‌کی بە‌هێز هات.‏ تە‌رمی عیسایان خستە ناو گۆڕێك کە لە‌بە‌رد هە‌ڵکە‌ندرابوو.‏ ڕۆژی دواتر،‏ بە‌ردێکی گە‌ورە‌یان هێنایە سە‌ر قە‌برە‌کە‌ی و پاسە‌وانێکیان لە‌سە‌ر ڕێگای گۆڕە‌کە‌ی دانا.‏ ئایا عیسا دە‌بوایە لە‌و قە‌برە‌دا بمێنێتە‌وە؟‏ نە‌خێر،‏ لە‌بە‌رئە‌وە‌ی لە‌ماوە‌یکی کورتدا سە‌رسوڕهێنە‌رترین کار ڕوویدە‌دا.‏

بە‌گوێرە‌ی مە‌تتا بە‌ندی ٢٦ و ٢٧؛‏ مە‌رقۆس بە‌ندی ١٤ و ١٥؛‏ لۆقا بە‌ندی ٢٢ و ٢٣؛‏ یۆحە‌ننا بە‌ندی ١٢ تا ١٩.‏

^ par. 15 بۆ گفتوگۆکردن لە‌سە‌ر نرخی خۆبە‌ختکردنی مردنە‌کە‌ی عیسا،‏ دە‌توانن سە‌یری لاپە‌ڕە‌کانی ٢٧-‏٢٩ لە بڵاوکراوە‌ی ژیانێکی ئاسوودە‌بە‌خش چۆن بە‌دە‌ست دە‌هێنن؟‏