بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی دوو‌ه‌م

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

شاهیدانی یه‌هوه

کوردی سۆرانی

پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏

 بە‌ش ٦

ئە‌یوب بێگە‌ردی خۆی دە‌پارێزێت

ئە‌یوب بێگە‌ردی خۆی دە‌پارێزێت

شە‌یتان لە‌بە‌ردە‌م خودادا بێگە‌ردی ئە‌یوبی خستە گومانە‌وە،‏ بە‌ڵام ئە‌یوب لە‌لایە‌ن خودا بە‌باوە‌ڕدار ناوبانگی دە‌رکردبوو

ئە‌گە‌ر مرۆڤ بکە‌وێتە ژێر تاقیکردنە‌وە‌یە‌کی لە‌سنور بە‌دە‌ر یان ئە‌گە‌ر گوێڕایە‌ڵی بۆ خودا وادیاربێت هیچ سوودێکی ماددی بە‌دواوە نە‌بێت ئایا کە‌س هە‌یە بتوانێ ناوبانگی باوە‌ڕداری لە‌لای خودا هە‌بێ؟‏ ئە‌م پرسیارە لە‌ڕێگای پیاوێك کە ناوی ئە‌یوب بوو سە‌ریهە‌ڵداو وە‌ڵامدرایە‌وە.‏

لە‌کاتێکدا ئیسرائیلییە‌کان هێشتا هە‌ر لە میسر بوون،‏ ئە‌یوبی خزمی ئیبراهیم لە‌شوێنێك دە‌ژیا کە ئە‌مڕۆ بە نیمچە‌دوورگە‌ی عە‌رە‌بی ناسراوە.‏ لە کاتێکدا فریشتە‌کانی خودا لە‌بە‌ردە‌م خودا کۆببونە‌وە،‏ شە‌یتانی یاخیبووش لە‌وێ بوو.‏ لە‌بە‌ردە‌می ئە‌و کۆمە‌ڵە ئاسمانییە،‏ یە‌هوە متمانە‌ی خۆی دە‌ربارە‌ی ئە‌یوبی خزمە‌تکاری دڵسۆز دە‌ربڕی.‏ لە‌ڕاستیدا یە‌هوە فە‌رمووی کە هیچ مرۆڤێکی تر لە‌سە‌رزە‌وی وە‌کو ئە‌یوب بێگە‌رد نییە.‏ بە‌ڵام شە‌یتان گومانی هە‌بوو ووتی،‏ ئە‌یوب تە‌نها لە‌بە‌رئە‌وە خودا دە‌پە‌رستێ چونکە خودا بە‌رە‌کە‌تی بە‌سە‌ردا ڕژاندووە‌و دە‌یپارێزێت.‏ شە‌یتان بانگە‌شە‌ی ئە‌وە‌ی کرد،‏ ئە‌گە‌ر ئە‌یوب هە‌موو ئە‌و ماڵوسامانە‌ی هە‌یە‌تی لێی بسە‌ندرێتە‌وە ئە‌وا ئە‌و نە‌فرە‌ت لە خودا دە‌کات.‏

خودا ڕێگای بە شە‌یتان دا یە‌کە‌مجار دە‌وڵە‌مە‌ندی‌و منداڵە‌کانی،‏ دواتر تە‌ندروستی لە ئە‌یوب بستێنێت.‏ بە‌بێ ئە‌وە‌ی ئە‌یوب لە‌و قیرانە‌دا ئاگاداری ئە‌و دە‌ورە‌ی شە‌یتان بێت،‏ نە‌یدە‌زانی بۆچی خودا ڕێگای دا ئە‌یوب ئە‌زموونی ئە‌و هە‌موو ماڵوێرانییە بکات.‏ سە‌رە‌ڕای ئە‌مە‌ش ئە‌یوب هە‌رگیز پشتی لە خودا نە‌کرد.‏

ئە‌وە‌تا هاوڕێ خراپە‌کانی بۆلای ئە‌یوب هاتن.‏ لە زنجیرە‌یە‌ك گفتوگۆدا کە چە‌ندین لاپە‌ڕە‌ی پە‌رتووکی ئە‌یوبیان گرتووە،‏ پیاوە‌کان بە‌هە‌ڵە هە‌وڵیان دە‌دا ئە‌یوب بهێننە سە‌ر ئە‌و باوە‌ڕە کە گوایا خودا سزای ئە‌و دە‌دات لە‌بە‌رئە‌وە‌ی بە‌شاردراوە‌یی گوناهی کردووە.‏ تە‌نانە‌ت بانگە‌شە‌ی ئە‌وە‌یان دە‌کرد کە گوایا خودا نە‌دڵی بە خزمە‌تکارانی خۆشە‌و نە متمانە‌ی پێماون.‏ ئە‌یوب بە‌رپە‌رچی ئە‌و هۆکارە هە‌ڵانە‌ی ئە‌وانی دایە‌وە.‏ بە دڵنیاییە‌وە ئە‌یوب بانگە‌شە‌ی کرد،‏ ئە‌و تا ئە‌و کاتە‌ی کە دە‌مرێ بێگە‌ردی خۆی دە‌پارێزێت!‏

بە‌ڵام ئە‌یوب تووشی هە‌ڵە‌یە‌ك هات بە‌وە‌ی کە بە‌ڵگە‌ی ڕاست‌ودروستی خۆی دە‌هێنایە بە‌رچاو.‏ پیاوێکی لە‌وان گە‌نجتر کە ناوی ئە‌لیهو بوو گوێی لە‌و گفتوگۆیانە بوو،‏ لێیان هاتە قسە.‏ ئە‌لیهو بۆ ئە‌یوبی سە‌لماندو ڕاستیکردە‌وە کە ڕاست‌ودروستییە‌تی سە‌روە‌ریە‌تی خودا زۆر گرنگترە لە ڕاست‌ودروستییە‌تی مرۆڤ.‏ هە‌روە‌ها ئە‌لیهو بە‌توندی سە‌رزە‌نشتی هاوڕێ خراپە‌کانی ئە‌یوبی کرد.‏

ئە‌وکاتە یە‌هوە قسە‌ی لە‌گە‌ڵ ئە‌یوب کردو بیربۆچوونە‌کانی ئە‌یوبی ڕاستکردە‌وە.‏ ئاماژە‌ی بۆ چە‌ندین ئافە‌ریدە‌ی سە‌رسوڕهێنە‌ر کرد،‏ یە‌هوە دە‌رسێکی فێری ئە‌یوب کرد بە‌مە بە‌راووردی لە نێوان بچکۆلە‌یی مرۆڤ‌و مە‌زنییە‌تی خودا کرد.‏ ئە‌یوب بە بێفیزییە‌وە ڕاستکردنە‌وە‌کە‌ی خودای قە‌بوڵ کرد «چونکە خوداوە‌ند دڵنە‌رمی‌و بە‌زە‌یی زۆرە» تە‌ندروستی بۆ ئە‌یوب گە‌ڕاندە‌وە‌و دووئە‌وە‌ندە‌ی جاران دە‌وڵە‌مە‌ندی کرد،‏ هە‌روە‌ها پیرۆزی کرد بە‌وە‌ی کە دە منداڵی دایە (‏یاقوب ٥:‏١١‏)‏.‏ بە‌هۆی پاراستنی بێگە‌ردی خۆی بۆ یە‌هوە،‏ ئە‌یوب بە‌رپە‌رچی بە‌ربە‌رە‌کانیکردنە‌کە‌ی شە‌یتانی دایە‌وە کە ووتی مرۆڤ گە‌ر بکە‌وێتە ژێر تاقیکردنە‌وە‌وە بە باوە‌ڕداری ناوبانگی خۆی لە‌لایە‌ن خودا ناهێڵێتە‌وە.‏

بە‌گوێرە‌ی پە‌رتووکی ئە‌یوب‏.‏