بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی دوو‌ه‌م

شاهیدانی یه‌هوه

کوردی سۆرانی

پاشایە‌تی خودا چییە؟‏

پاشایە‌تی خودا چییە؟‏

ئایا دە‌ڵێیت.‏.‏.‏

  • شتێکە لە‌ناخی دڵتدایە؟‏

  • تە‌نها وتە‌یە‌کی هێماییە؟‏

  • فە‌رمانڕە‌وایە‌تییە‌کی ئاسمانییە؟‏

 ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ

‏«خودای ئاسمان پاشایە‌تییە‌ک بە‌رپا دە‌کا کە هە‌رگیز بنبڕ نابێت»—‏دانیال ٢:‏٤٤‏.‏

‏«کوڕێکمان دە‌بێت کوڕێکمان پیدە‌درێت سە‌رکردایە‌تی دە‌کە‌وێتە‌سە‌ر شانی»—‏ئیشایا ٩:‏٦‏.‏

ئایا ئە‌وە‌بۆ تۆ چ واتایاکی هە‌یە؟‏

  • فە‌رمانڕە‌وایە‌تییە‌کی ڕاستودروست کە تۆ خۆت سوودی لێ وە‌ردە‌گری.‏—‏ئیشایا ٤٨:‏١٨،‏ ١٩‏.‏

  • لە‌جیهانی داهاتوودا،‏ ژیان کامە‌رانی و تە‌ندرووستی تە‌واوی تێدا دە‌بێ،‏—‏ئاشکراکردن ٢١:‏٣،‏ ٤‏.‏

 ئایا بە‌ڕاستی دە‌توانین باوە‌ڕ بە‌وە بکە‌ین کە‌پە‌رتووکی پیرۆز دە‌یفە‌رمووێ؟‏

بە‌ڵی،‏ بە‌لانی کە‌م لە‌بە‌ر دوو هۆ:‏

  • عیسای مە‌سیح نیشانی دا کە پادشایە‌تی خودا چی بە‌دیدهێنێ.‏ عیسا قوتابییە‌کانی فێرکرد بپاڕێنە‌وە تاکو پاشایە‌تی خودا بێت و تا خواستی خودا لە‌سە‌ر زە‌وی پە‌یڕە‌و بکرێت (‏مە‌تتا ٦:‏٩،‏ ١٠‏)‏ عیسا دە‌ریخست چۆن ئە‌و پاڕانە‌وە‌یە وە‌ڵامدرایە‌وە.‏

    کاتێ عیسا لە‌سە‌ر زە‌وی بوو،‏ برسییە‌کانی تێر کرد،‏ نە‌خۆشە‌کانی چاککردە‌وە،‏ هە‌روە‌ها مردووە‌کانی زیندوو کردە‌وە!‏ (‏مە‌تتا ١٥:‏٢٩-‏ ٣٨؛‏ یۆحە‌نا ١١:‏٢٨-‏ ٤٤‏)‏.‏ عیسا وە‌ک فە‌رمانڕە‌وای داهاتووی پاشایە‌تی خودا،‏ پێشە‌کییە‌کی نایابی نیشاندا لە‌وە‌ی کە پاشایە‌تییە‌کە بۆ هاوکارانی دە‌یهێنێتە‌دی.‏—‏ئاشکراکردن ١١:‏١٥‏.‏

  • بارودۆخە‌کانی جیهان دە‌یسە‌لمێنن کە پاشایە‌تی خودا بە‌مزووانە دێت.‏ عیسای مە‌سیح پێشبینی کرد کە پێشئە‌وە‌ی پاشایە‌تییە‌کە ئاشتی بێنێتە سە‌رزە‌وی،‏ ئە‌م جیهانە‌مان ڕووبە‌ڕووی بە‌ڵای شە‌ڕ و قە‌توقوڕی بوومە‌لە‌رزە دە‌بێتە‌وە—‏مە‌تتا ٢٤:‏٣،‏ ٧‏.‏

    ئێمە لە‌م سە‌ردە‌مە‌دا ئە‌م بارودۆخانە دە‌بین.‏ کە‌واتە دە‌بێ متمانە‌مان هە‌بێ کە پاشایە‌تی خودا بە‌مزووانە کۆتایی بە‌هە‌موو ئە‌و جۆرە‌کێشانە دە‌هێنێ.‏

 بۆ بیرلێکردنە‌وە

لە‌ژێر فە‌رمانڕە‌وایە‌تی پاشایە‌تی خودا ژیان چۆن دە‌بێ؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز وە‌ڵامی ئە‌م پرسیارە‌دە‌داتە‌وە‌لە زە‌بوور ٣٧:‏٢٩ و ئیشیا ٦٥:‏٢١-‏٢٣.‏