بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

 وانە‌ی:‏ ١٤

بۆچی خودا ڕێکخراوێکی هە‌یە؟‏

بۆچی خودا ڕێکخراوێکی هە‌یە؟‏

١.‏ بۆچی خودا ئیسرائیلییە کۆنە‌کانی ڕێکخست؟‏

خودا نە‌وە‌کانی ئیبراهیمی کرد بە نە‌تە‌وە‌یە‌ک و کۆمە‌ڵێک یاسای پێدان.‏ ئە‌و ئە‌و نە‌تە‌وە‌یە‌ی ناولێ‍نا ئیسرائیل و خوداپە‌رستی ڕاستە‌قینە‌و وشە‌کە‌ی پێ ڕاسپاردن (‏زە‌بوور ١٤٧:‏١٩،‏ ٢٠‏)‏.‏ بە‌م جۆرە هە‌موو نە‌تە‌وە‌کانی تر دە‌یانتوانی سوود لە نە‌تە‌وە‌ی ئیسرائیل وە‌رگرن.‏—‏پە‌یدابوون ٢٢:‏١٨ بخوێنە‌وە.‏

خودا ئیسرائیلییە‌کانی بە شاهیدی خۆی هە‌ڵبژارد.‏ مێژووە کۆنە‌کە‌یان نیشانی دە‌دا کە چۆن خە‌ڵک سوودمە‌ند دە‌بن ئە‌گە‌ر گوێڕایە‌ڵی یاساکانی خودا بن (‏دواوتاری موسا ٤:‏٦‏)‏.‏ کە‌واتە بە‌هۆی ئیسرائیلییە‌کانە‌وە خە‌ڵکانی تر دە‌یانتوانی خودای ڕاستە‌قینە‌بناسن.‏—‏ئیشایا ٤٣:‏١٠،‏ ١٢ بخوێنە‌وە.‏

٢.‏ بۆچی مە‌سیحییە ڕاستە‌قینە‌کان ڕێکخراون؟‏

پاش ماوە‌یە‌ک ئیسرائیلییە‌کان ڕە‌زامە‌ندی خودایان لە‌دە‌ستدا،‏ یە‌هوە ئە‌و نە‌تە‌وە‌ی بە کۆمە‌ڵی مە‌سیحی گۆڕی (‏مە‌تتا ٢١:‏٤٣؛‏ ٢٣:‏٣٧،‏ ٣٨‏)‏.‏ لە‌جیاتی ئیسرائیلییە‌کان،‏ مە‌سیحییە ڕاستە‌قینە‌کان وە‌ک شاهیدانی یە‌هوە خزمە‌ت دە‌کە‌ن.‏—‏کردار ١٥:‏١٤،‏ ١٧ بخوێنە‌وە.‏

عیسای مە‌سیح بە‌دواکە‌وتوانی ڕێکخست تاکو مزگێنی بدە‌ن و لە هە‌موو نە‌تە‌وە‌کاندا خە‌ڵکی بکە‌ن بە قوتابی (‏مە‌تتا ١٠:‏٧،‏ ١١؛‏ ٢٤:‏١٤؛‏ ٢٨:‏١٩،‏ ٢٠‏)‏.‏ ئە‌م کارە لە‌م سە‌ردە‌مە‌ی کۆتاییدا خە‌ریکە دە‌گاتە لوتکە.‏ بۆ یە‌کە‌م جار لە مێژوودا یە‌هوە ملیۆنە‌ها کە‌سی لە ناو هە‌موو نە‌تە‌وە‌کاندا لە خوداپە‌رستی ڕاستە‌قینە‌دا یە‌کخستووە (‏ئاشکراکردن ٧:‏٩،‏ ١٠‏)‏.‏ مە‌سیحییە ڕاستە‌قینە‌کان ڕێکخراون تاکو یارمە‌تی و هانی یە‌کتر بدە‌ن.‏ ئە‌وان لە سە‌رانسە‌ری جیهاندا لە کۆبوونە‌وە‌کانیاندا چێژ لە هە‌مان بە‌رنامە‌ی فێرکاری پە‌رتووکی پیرۆز وە‌ردە‌گرن.‏—‏عیبرانییە‌کان ١٠:‏٢٤،‏ ٢٥ بخوێنە‌وە.‏

 ٣.‏ ئایا ڕێکخراوی شاهیدانی یە‌هوە ی ئە‌م سە‌ردە‌مە چۆن دە‌ستی پێکرد؟‏

لە ساڵی ١٨٧٠ کۆمە‌ڵێکی بچووک لە خوێندکارانی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ستیانکرد بە سە‌رلە‌نوێ دۆزینە‌وە‌ی ڕاستییە لە بیرچوە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز.‏ ئە‌وان دە‌یانزانی کە عیسا کۆمە‌ڵی مە‌سیحی ڕێکخستبوو تاکو مزگێنی بدە‌ن،‏ بە‌م جۆرە کاری مزگێنیدانی پادشایە‌تییان لە‌سە‌ر ئاستی نێونە‌تە‌وە‌یی دە‌ستپێکرد.‏ لە‌ساڵی ١٩٣١ دا ناوی شاهیدانی یە‌هوە‌یان بۆخۆیان هە‌ڵبژارد.‏—‏کردار ١:‏٨؛‏ ٢:‏١،‏ ٤؛‏ ٥:‏٤٢ بخوێنە‌وە.‏

٤.‏ شاهیدانی یە‌هوە چۆن ڕێکخراون؟‏

لە سە‌دە‌ی یە‌کە‌مدا،‏ کۆمە‌ڵە مە‌سیحییە‌کان لە زۆربە‌ی وڵاتە‌کاندا سوودیان لە ناوە‌ندێکی دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوبە‌ر وە‌ردە‌گرت کە عیسای بە سە‌روە‌ری کۆمە‌ڵی مە‌سیحی دادە‌نا (‏کردار ١٦:‏٤،‏ ٥‏)‏.‏ لە‌م سە‌ردە‌مە‌شدا بە‌هە‌مان شێوە،‏ شاهیدانی یە‌هوە سوود لە دە‌ستە‌یە‌کی بە‌ڕێوبە‌ر وە‌ردە‌گرن کە لە پیرانی خاوە ئە‌زموون پێک هاتووە.‏ ئە‌وان سە‌رپە‌رشتی ئە‌و بنکانە‌ی شاهیدانی یە‌هوە دە‌کە‌ن کە کاری وە‌رگێڕان،‏ چاپکردن و بڵاوکردنە‌وە‌ی پێداویستییە‌کانی خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز بە ٦٠٠ زمان جێبە‌جێ دە‌کە‌ن.‏ بە‌م جۆرە دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوبە‌ر دە‌توانێ هاندانە ڕۆحییە‌کان و ئامۆژگاری بۆ زۆرتر لە ١٠٠٠٠٠ کۆمە‌ڵ لە سە‌رانسە‌ری جیهاندا دابین بکا.‏ لە هە‌موو کۆمە‌ڵێک پیاوانی لیهاتوو وە‌ک پیران خزمە‌ت دە‌کە‌ن کە هە‌روە‌ها سە‌رپە‌رشتیاریشیان پێ دە‌وترێ.‏ ئە‌و پیاوانە بە خۆشییە‌وە بایە‌خ بە مێگە‌لی خودا دە‌دە‌ن.‏—‏١ پە‌ترۆس ٥:‏٢،‏ ٣ بخوێنە‌وە.‏

شاهیدانی یە‌هوە ڕێکخراون تاکو مزگێنی هە‌واڵی خۆش بڵاوکە‌نە‌وە و قوتابی دروست بکە‌ن.‏ ئێمە‌ش هە‌روە‌ک نێردراوان ماڵ بە ماڵ مزگێنی دە‌دە‌ین (‏کردار ٢٠:‏٢٠‏)‏.‏ هە‌روە‌ها پە‌رتووکی پیرۆز لە‌گە‌ڵ ئە‌و خە‌ڵکانە دە‌خوێنین کە دڵپاکن و ڕاستییان خۆشدە‌وێ.‏ بە‌ڵام شاهیدانی یە‌هوە هە‌ر تە‌نها ڕێکخراوێک نین.‏ ئێمە خێزانێکین خاوە‌نی باوکێکی خۆشە‌ویستین.‏ ئێمە خوشک و براین کە بایە‌خ بە‌یە‌کتر دە‌دە‌ین (‏٢ سالۆنیکی ١:‏٣‏)‏.‏ نە‌تە‌وە‌ی یە‌هوە ڕێکخراون تاکو دڵی خودا خۆش بکە‌ن و یارمە‌تی یە‌کتری بدە‌ن،‏ بۆیە کامە‌رانترین خێزانی سە‌ر زە‌وی پێکدە‌هێنن.‏—‏زە‌بوور ٣٣:‏١٢؛‏ کردار ٢٠:‏٣٥ بخوێنە‌وە.‏