بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی دوو‌ه‌م

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

شاهیدانی یه‌هوه

کوردی سۆرانی

هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏

 وانە‌ی:‏ ٢

خودا کێیە؟‏

خودا کێیە؟‏

١.‏ بۆچی دە‌بێ خودا بپە‌رستین؟‏

خودای ڕاستە‌قینە ئافە‌ریدگاری هە‌موو شتێکە.‏ ئە‌و هە‌رگیز نە‌سە‌رە‌تایی هە‌بووە و نە کۆتاییشی دە‌بێ (‏زە‌بوور ٩٠:‏٢‏)‏.‏ ئە‌و سە‌رچاوە‌ی ئە‌و هە‌واڵە خۆشە‌یە کە لە پە‌رتووکی پیرۆزدا دە‌یدۆزینە‌وە (‏١ تیمۆساوس ١:‏١١‏)‏.‏ لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی خودا ژیانی بە ئێمە بە‌خشیوە دە‌بێ بیپە‌رستین.‏—‏ئاشکراکردن ٤:‏١١ بخوێنە‌وە.‏

٢.‏ شێوە‌ی خودا چییە؟‏

هیچ کە‌س تا ئێستا خودای نە‌بینیوە چونکە ئە‌و ڕۆحە،‏ واتە ئە‌و شتێکی زیندوویە لە‌سە‌رووی ئە‌و زیندە‌وە‌رە سروشتیانە‌ی کە لە‌سە‌ر زە‌وی هە‌ن (‏یۆحە‌ننا ١:‏١٨؛‏ ٤:‏٢٤‏)‏.‏ لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا ئێمە دە‌توانین خودا بناسین لە‌ڕێگای ئە‌و شتانە‌ی کە دروستی کردون.‏ بۆ نموونە،‏ جۆراوجۆری میوە‌کان و گوڵە‌کان دانایی و خۆشە‌ویستی ئە‌ومان بۆ دە‌ردە‌خە‌ن.‏ گە‌ورە‌یی گە‌ردوونیش هێزە‌کە‌یمان نیشان دە‌دا.‏—‏ڕۆما ١:‏٢٠ بخوێنە‌وە.‏

ئە‌گە‌ر ئێمە پە‌رتووکی پیرۆز بخوێنینە‌وە دە‌توانین سە‌بارە‌ت بە کە‌سایە‌تی خودا شتی زۆرتر فێربین.‏ بۆ نموونە،‏ ئە‌و فێرمان دە‌کا خودا چی پێ خۆشە‌و چی پێ ناخۆشە،‏ چۆن لە‌گە‌ڵ مرۆڤ ڕە‌فتار دە‌کا و هە‌روە‌ها کاردانە‌وە‌کانی لە‌بارودۆخی جۆراوجۆردا چۆنە.‏—‏زە‌بوور ١٠٣:‏٧-‏١٠ بخوێنە‌وە.‏

٣.‏ ئایا خودا ناوی هە‌یە؟‏

عیسا فە‌رمووی:‏ «ئە‌ی باوکمان لە‌ئاسمان،‏ با ناوت پیرۆز بێت» (‏مە‌تتا ٦:‏٩‏)‏.‏ هە‌رچە‌ندە خودا چە‌ندین نازناوی هە‌یە،‏ بە‌ڵام بە تە‌نها یە‌ک ناوی هە‌یە.‏ لە هە‌ر زمانێکدا بە‌شێوە‌کی جیاواز دە‌خوێندرێتە‌وە.‏ بە ئینگلیزی بە‌شێوە‌یە‌کی گشتی دە‌گوترێ جە‌هۆڤا،‏ بە‌ڵام هە‌ندێ کە‌س دە‌ڵێن یاوێ.‏—‏زە‌بوور ٨٣:‏١٨ بخوێنە‌وە.‏

ناوی یە‌هوە لە زۆربە‌ی چاپە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز لابردراوە‌و لە‌بری ئە‌وە نازناوی خودا یان سە‌روە‌ریان بە‌کارهێناوە.‏ بە‌ڵام کاتێک پە‌رتووکی پیرۆز نووسرا نزیکە‌ی ٧٠٠٠ جار ئە‌و ناوە‌ی تێدا نووسرابوو.‏ عیسا ناوی خودای ناساند کاتێ لە‌گە‌ڵ خە‌ڵکی دە‌ربارە‌ی خودا دە‌دوا.‏—‏یۆحە‌ننا ١٧:‏٢٦ بخوێنە‌وە.‏

 ٤.‏ ئایا یە‌هوە بایە‌خ بە ئێمە دە‌دات؟‏

خودا هە‌روە‌ک ئە‌م باوکە خۆشە‌ویستە دە‌زانێ چ شتێک بۆ ماوە‌ی درێژخایە‌ن بۆ ئێمە بە‌سوودە

ئایا ئە‌و ئازارە‌ی کە بە‌ربڵاوە،‏ واتای ئە‌وە‌یە کە یە‌هوە خودا بایە‌خ بە ئێمە نادات؟‏ هە‌ندێک کە‌س دە‌ڵێن کە ئە‌و لێمان دە‌گە‌ڕێ ئازار بچێژین بۆ ئە‌وە‌ی تاقیمان بکاتە‌وە،‏ بە‌ڵام ئە‌مە ڕاست نییە.‏—‏یاقوب ١:‏١٣ بخوێنە‌وە.‏

خودا مافی خواستی سە‌ربە‌ستی بە‌مرۆڤ بە‌خشی.‏ ئایا سوپاسگوزای خودا نیین کە لە‌خزمە‌تکردنی خودادا ئازادین؟‏ (‏یە‌شوع ٢٤:‏١٥‏)‏ بە‌ڵام زۆر کە‌س هە‌ڵدە‌بژێرن خراپە لە‌گە‌ڵ خە‌ڵکی تر بکە‌ن،‏ بۆیە ئازارە‌کان ئە‌وە‌ندە زۆرن.‏ یە‌هوە بە‌بینینی ئە‌م ناڕە‌واییە دڵی دە‌ڕە‌نجێ.‏—‏پە‌یدابوون ٦:‏٥،‏ ٦ بخوێنە‌وە.‏

یە‌هوە،‏ خودایە‌کە بایە‌خمان پێ دە‌دا.‏ ئە‌و دە‌یە‌وێ چێژ لە‌ژیان وە‌رگرین.‏ بە‌مزووانە کۆتایی بە‌ئازارە‌کان دە‌هێنێت و ئە‌و کە‌سانە‌ش کە هۆکاری ئە‌مە‌ن لە‌ناودە‌با.‏ لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا،‏ هۆکارێکی باشی بە‌دە‌ستە‌وە‌یە تا بۆ ماوە‌یە‌کی دیاریکراو ڕێگا بە‌ئازار بدا.‏ لەبە‌شی ٨ دا،‏ شتی زۆرتر لە‌سە‌ر ئە‌م هۆکارە فێردە‌بین.‏—‏٢ پە‌ترۆس ٢:‏٩؛‏ ٣:‏٧،‏ ١٣ بخوێنە‌وە.‏

٥.‏ چۆن دە‌توانین لە‌خودا نزیک بینە‌وە؟‏

یە‌هوە بانگمان دە‌کا لێی نزیک بینە‌وە،‏ ئە‌ویش بە‌قسە‌کردن لە‌گە‌ل ئە‌و لە ڕێگای پارانە‌وە‌دا.‏ ئە‌و بایە‌خ بە هە‌ریە‌ک لە ئێمە‌دە‌دا (‏زە‌بوور ٦٥:‏٢؛‏ ١٤٥:‏١٨‏)‏.‏ ئە‌و دە‌یە‌وێ لێمان ببورێ.‏ ئە‌و هە‌وڵە‌کانی ئێمە بۆ دڵخۆشکردنی خۆی دە‌بینێ،‏ هە‌رچە‌ندە هە‌ندێجار تووشی هە‌ڵە‌دە‌بین.‏ کە‌واتە سە‌رە‌ڕای ئە‌وە‌ی کە ناتە‌واوین،‏ بە‌راستی دە‌توانین چێژ لە پە‌یوە‌ندییە‌کی پتە‌و لە‌گە‌ڵ ئە‌ودا وە‌ربگرین.‏—‏زە‌بوور ١٠٣:‏١٢-‏١٤؛‏ یاقوب ٤:‏٨ بخوێنە‌وە.‏

لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی خودا ژیانی بە ئێمە بە‌خشیوە،‏ پێویستە ئە‌ومان لە هە‌ر کە‌سێکی تر خۆشتر بوێ (‏مە‌رقۆس ١٢:‏٣٠‏)‏.‏ کاتێک خۆشە‌ویستی خۆت بۆ خودا دە‌ردە‌بڕی بە فێربوونی زۆرتر دە‌ربارە‌ی ئە‌و و جێبە‌جێ کردنی فە‌رمایشتە‌کانی،‏ تە‌نانە‌ت دە‌توانی لێی نزیکتر بیتە‌وە.‏—‏١ تیمۆساوس ٢:‏٤؛‏ ١ یۆحە‌ننا ٥:‏٣ بخوێنە‌وە.‏