بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی دوو‌ه‌م

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

شاهیدانی یه‌هوه

کوردی سۆرانی

هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏

 وانە‌ی:‏ ٥

مە‌بە‌ستی خودا بۆ زە‌وی چییە؟‏

مە‌بە‌ستی خودا بۆ زە‌وی چییە؟‏

١.‏ خودا بۆچی زە‌وی دروستکرد؟‏

خودا زە‌وی بە‌مرۆڤ بە‌خشی.‏ ئە‌وە ماڵی ئێمە‌یە.‏ لە‌بە‌ر ئە‌مە،‏ یە‌کە‌مین ژن و مێرد،‏ ئادە‌م و حە‌وا،‏ نە ئافرێندرابوون تاکو ئاسمان پڕ بکە‌نە‌وە (‏ئە‌یوب ٣٨:‏٤،‏ ٧‏)‏.‏ بە‌ڵکو خودا یە‌کە‌مین ژن و پیاوی لە بە‌هە‌شتی نایاب نیشتە‌جێ کرد کە ناوی لێنا،‏ باخچە‌ی عە‌دە‌ن (‏پە‌یدابوون ٢:‏١٥-‏١٧‏)‏.‏ یە‌هوە هە‌لومە‌رجی بە ئادە‌م و نە‌وە‌کانی داهاتووی بە‌خشی تاکو بێ کۆتایی چێژ لە‌ژیانی سە‌ر زە‌وی وە‌رگرن.‏—‏زە‌بوور ٣٧:‏٢٩؛‏ ١١٥:‏١٦ بخوێنە‌وە.‏

لە‌سە‌رە‌تادا تە‌نها باخچە‌ی عە‌دە‌ن بە‌هە‌شت بوو.‏ یە‌کە‌مین ژن و مێرد دە‌بوایە زە‌وی لە نە‌وە‌کانیان پڕ بکە‌ن،‏ ئینجا لە کۆتاییدا تە‌واوی زە‌ویان خستابا ژێر دە‌سە‌ڵاتی خۆیانە‌وە‌و بە‌هە‌شیان لێ دروستکردبا (‏پە‌یدابوون ١:‏٢٨‏)‏.‏ زە‌وی هە‌رگیز لە‌ناو ناچێ.‏ ئە‌و بۆ هە‌میشە ماڵی مرۆڤە.‏—‏زە‌بوور ١٠٤:‏٥ بخوێنە‌وە.‏

٢.‏ بۆچی زە‌وی ئێستا بە‌هە‌شت نییە؟‏

ئادە‌م و حە‌وا لە‌خودا یاخی بوون،‏ بۆیە یە‌هوە لە باخچە‌ی عە‌دە‌ن دە‌ریکردن.‏ بە‌هە‌شت لە‌دە‌ست چوو،‏ ئیتر هیچ کە‌س نە‌یتوانی چاکی بکاتە‌وە.‏ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «خاکێک دراوە‌تە دە‌ست بە‌دکارە‌وە» (‏ئە‌یوب ٩:‏٢٤‏)‏.‏—‏پە‌یدابوون ٣:‏٢٣،‏ ٢٤ بخوێنە‌وە.‏

ئایا یە‌هوە مە‌بە‌ستییە بنە‌ڕە‌تییە‌کە‌ی خۆی بۆ مرۆڤ فە‌رامۆش کرد؟‏ نە‌خێر!‏ ئە‌و هە‌رە‌بە‌توانایە.‏ ئە‌و هە‌رگیز شکست ناهێنێ (‏ئیشایا ٤٥:‏١٨‏)‏.‏ خودا مرۆڤ دە‌گە‌ڕێنێتە‌وە ئە‌و بارودۆخە‌ی کە‌خۆی لە‌بنە‌ڕە‌تدا مە‌بە‌ستی بوو.‏—‏زە‌بوور ٣٧:‏١١،‏ ٣٤ بخوێنە‌وە.‏

٣.‏ بە‌هە‌شت چۆن چاک دە‌کرێتە‌وە؟‏

بە‌هە‌شت لە‌سە‌ر زە‌وی چاک دە‌کرێتە‌وە کاتێ عیسا وە‌ک پادشای هە‌ڵبژاردراوی خودا فە‌رمانڕە‌وایی دە‌کا.‏ لە‌جە‌نگێکدا کە پێی دە‌وترێ هە‌رمە‌گە‌دون،‏ عیسا سە‌رپە‌رشتی فریشتە‌کانی خودا دە‌کا و هە‌موو ئە‌وانە‌ی دژی خودان لە‌ناودە‌با.‏ ئینجا عیسا شە‌یتان بۆ  ماوە‌ی ١٠٠٠ ساڵ دە‌بە‌ستێتە‌وە.‏ گە‌لی خودا لە‌و کاولبوونە‌دا ڕزگار دە‌بن چونکە عیسا ڕێنماییان دە‌کاو دە‌یانپارێزێ.‏ ئە‌وان چێژ لە ژیانی هە‌میشە‌یی سە‌ر زە‌وی وە‌ردە‌گرن.‏—‏ئاشکراکردن ٢٠:‏١-‏٣؛‏ ٢١:‏٣،‏ ٤ بخوێنە‌وە.‏

٤.‏ ئازارە‌کان کە‌ی کۆتاییان پێدێ؟‏

خودا کە‌ی لە‌سە‌ر زە‌وی کۆتایی بە شە‌یتان دە‌هێنێ؟‏ عیسا نیشانە‌ی دایە‌دە‌ست بۆئە‌وە‌ی بزانین کە‌ی کۆتایی نزیک دە‌بێ.‏ ئە‌وە‌ی کە لە‌م سە‌ردە‌مە‌دا هە‌ڕە‌شە‌یە بۆ سە‌ر ژیانی مرۆڤایە‌تی دە‌ریدە‌خا کە ئێمە ئێستا لە کۆتای زە‌مانە‌دا دە‌ژین.‏—‏مە‌تتا ٢٤:‏٣،‏ ٧-‏١٤،‏ ٢١،‏ ٢٢ بخوێنە‌وە.‏

لە‌ماوە‌ی فە‌رمانڕە‌وایە‌تی ١٠٠٠ ساڵە‌ی عیسا کە لە ئاسمان بۆ سە‌ر زە‌وییە،‏ ئە‌و کۆتایی بە هە‌موو ئازارە‌کان دە‌هێنێ (‏ئیشایا ٩:‏٦،‏ ٧؛‏ ١١:‏٩‏)‏.‏ لە‌پاڵ ئە‌وە‌ی کە عیسا پادشایە،‏ ئە‌و وە‌ک کاهینی گە‌ورە دە‌ستبە‌کار دە‌بێ و گوناهی ئە‌و کە‌سانە ناهێڵێ کە خودایان خۆشدە‌وێ.‏ کە‌واتە،‏ خودا لە ڕێگای عیسای مە‌سیحە‌وە،‏ کۆتایی بە نە‌خۆشی و پیربوون و مردن دە‌هێنێ.‏—‏ئیشایا ٢٥:‏٨؛‏ ٣٣:‏٢٤ بخوینە‌وە.‏

٥.‏ کێ لە‌بە‌هە‌شتی داهاتوودا دە‌ژی؟‏

لە هۆڵی پادشایە‌تیدا،‏ چاوت بە‌خە‌ڵکێک دە‌کە‌وێ کە خودایان خۆشدە‌وێ و دە‌یانە‌وێ فێربن چۆن دڵی خودا خۆش دە‌کە‌ن.‏

ئە‌و خە‌ڵکانە‌ی گوێرایە‌ڵی خودان لە بە‌هە‌شتدا دە‌ژین (‏١ یۆحە‌ننا ٢:‏١٧‏)‏.‏ عیسا بە‌دواکە‌وتووە‌کانی دە‌نێڕێ تاکو بە‌دوای کە‌سی دڵنە‌رمدا بگە‌ڕێن و فێریان بکە‌ن چی بکە‌ن تاکو ڕە‌زامە‌ندی خودا بە‌دە‌ست بهێنن.‏ لە‌م ڕۆژگارە‌دا یە‌هوە ملیۆنە‌ها کە‌س ئامادە دە‌کا بۆ ئە‌وە‌ی لە بە‌هە‌شتی داهاتووی سە‌ر زە‌وی بژین (‏سە‌فە‌نیا ٢:‏٣‏)‏.‏ لە هۆڵی پادشایە‌تی شاهیدانی یە‌هوە‌دا فێردە‌بن ببنە هاوسە‌ر و دایک و باوکی باشتر.‏ دایک و باوکان و منداڵان بە‌یە‌کە‌وە خوداپە‌رستی دە‌کە‌ن و فێر دە‌بن چۆن سوود لە هە‌واڵی خۆش وە‌ربگرن.‏—‏میخا ٤:‏١-‏٤ بخوێنە‌وە.‏