بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی دوو‌ه‌م

شاهیدانی یه‌هوه

کوردی سۆرانی

ئایا ئازارە‌کان هە‌رگیز کۆتاییان پێدێ؟‏

ئایا ئازارە‌کان هە‌رگیز کۆتاییان پێدێ؟‏

دە‌شێ تۆ بڵێی.‏.‏.‏

  • بە‌ڵێ؟‏

  • نە‌خێر؟‏

  • لە‌وانە‌یە؟‏

 پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ

‏«خودا .‏.‏.‏ هە‌موو فرمێسکێکی چاویان دە‌سڕێتە‌وە،‏ ئیتر مردن نابێت،‏ شیوە‌ن و هاوار و ئازار نامێنن».‏—‏بینین ٢١:‏٣،‏ ٤‏.‏

ئە‌مە‌ی باس کرا بۆ تۆ چ واتایە‌کی هە‌یە

دڵنیامان دە‌کات لە‌وە‌ی کە خودا هە‌رگیز هۆکاری گرفتە‌کانی ئێمە نییە.‏—‏یاقوب ١:‏١٣‏.‏

جێگای دڵگە‌رمییە بزانین،‏ خودا زۆر بە باشی لە ئێمە تێدە‌گا کاتێ ئازار دە‌چێژین.‏—‏زە‌کە‌ریا ٢:‏٨‏.‏

هیوامان دە‌داتێ کە ئازارە‌کان کۆتاییان پێدێ.‏—‏زە‌بوور ٣٧:‏٩-‏١١‏.‏

 ئایا دە‌توانین بڕوا بکە‌ین بە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ؟‏

بە‌ڵێ،‏ بە‌لانی کە‌م لە‌بە‌ر دوو هۆکار:‏

  • خودا ڕقی لە‌وە‌یە کە ئازارچێژتن‌و ناڕە‌وایی هە‌یە.‏ سە‌رنج بدە کە یە‌هوە خودا هە‌ستی چۆن بوو کاتێ گە‌لی ئیسرائیل لە سە‌ردە‌می پە‌رتووکی پیرۆزدا هە‌ڵس‌وکە‌وتی ناڕە‌وای لە‌گە‌ڵ دە‌کرا.‏ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رموێ کە یە‌زدان دڵی پێیان سووتا لە‌بە‌ر «ئە‌وانە‌ی تە‌نگیان پێ هە‌ڵچنین».‏—‏دادوە‌ران ٢:‏١٨‏.‏

    خودا زۆر بە باشی ئاگاداری ئە‌وە‌یە کە هە‌ندێ کە‌س ئازاری خە‌ڵکی‌تر دە‌دە‌ن.‏ بۆ نموونە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ،‏ خودا ڕقی دە‌بێتە‌وە لە «دە‌ستێک کە‌خوێنی بێ‌تاوانی ڕشتبێت».‏—‏پە‌ندە‌کان ٦:‏١٦،‏ ١٧.‏

  • خودا بایە‌خ بە هە‌ر یە‌کێک لە ئێمە دە‌دات.‏ نە‌ک هە‌ر بە‌تە‌نها «هە‌ریە‌کە‌یان دە‌رد و ئازاری خۆی دە‌زانێت»،‏ بە‌ڵکو یە‌هوە‌ش ئاگاداری ئازار چێژتنە‌کانیانە!‏—‏٢ هە‌واڵی ڕۆژان ٦:‏٢٩،‏ ٣٠.‏

    یە‌هوە بە‌مزووانە لە ڕێگای پادشاهێتییە‌کە‌یە‌وە کۆتایی بە ئازارە‌کانی هە‌ر یە‌ک لە مرۆڤە‌کان دە‌هێنێ.‏ (‏مە‌تتا ٦:‏٩،‏ ١٠‏)‏ ئە‌و کات خودا لە‌سە‌رخۆ دڵنە‌وایی ئە‌و کە‌سانە دە‌داتە‌وە کە پشتیان پێی بە‌ستووە.‏—‏کرداری نێردراوان ١٧:‏٢٧؛‏ ٢ کۆرنسۆس ١:‏٣،‏ ٤‏.‏

 بۆ بیر لێکردنە‌وە

بۆچی خودا ڕێگا بە ئازار چێژتن دە‌دا؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز وە‌ڵامی ئە‌م پرسیارە لە بە‌شە‌کانی ڕۆما ٥:‏١٢ و ٢ پە‌ترۆس ٣:‏٩دا دە‌داتە‌وە.‏