بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی دوو‌ه‌م

شاهیدانی یه‌هوه

کوردی سۆرانی

بیروبۆچوونت سە‌بارە‌ت بە پە‌رتووکی پیرۆز چییە؟‏

بیروبۆچوونت سە‌بارە‌ت بە پە‌رتووکی پیرۆز چییە؟‏

ئایا تۆ دە‌ڵێی کە ئە‌وە.‏.‏.‏

  • پە‌رتووکی دانایی مرۆڤە؟‏

  • پە‌رتووکی چیرۆک‌و ئە‌فسانە‌کانە؟‏

  • وشە‌ی خودایە؟‏

 پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ

‏«هە‌موو کتێبی پیرۆز بە‌وە‌حی لە خودا هاتووە».‏—‏٢ تیمۆساوس ٣:‏١٦‏.‏

ئە‌مە بۆ تۆ چ واتایە‌کی هە‌یە

وە‌ڵامی ئاسوودە‌بە‌خشە بۆ ئە‌و پرسیارە گرنگانە‌ی دە‌ربارە‌ی ژیان لە ئارا دان.‏—‏پە‌ندە‌کان ٢:‏١-‏٥.‏

ڕێنمایی باوە‌ڕ پێکراوە کە لە ژیانی هە‌موو ڕۆژێکماندا پێویستن.‏—‏زە‌بوور ١١٩:‏١٠٥‏.‏

هیوای ڕاستە‌قینە‌یە بۆ داهاتوو.‏—‏ڕۆما ١٥:‏٤‏.‏

 ئایا دە‌توانین بڕوا بکە‌ین بە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ؟‏

بە‌ڵێ،‏ بە لانی کە‌م لە‌بە‌ر سێ هۆکار:‏

  • گونجاوی ئە‌م پە‌رتووکە سە‌رسوڕهێنە‌رە.‏ پە‌رتووکی پیرۆز لە ماوە‌ی ١٦٠٠ ساڵدا بە هۆی ٤٠ کە‌سی جیاوازە‌وە نووسرا.‏ زۆربە‌ی ئە‌و کە‌سانە هە‌رگیز یە‌کتریان نە‌بینیبوو.‏ بە‌ڵام سە‌رە‌ڕای ئە‌وە‌ش هە‌موو بە‌شە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز لە‌گە‌ڵ یە‌کتردا گونجاون‌و ئاماژە بۆ یە‌ک بابە‌تی سە‌رە‌کی دە‌کە‌ن.‏

  • مێژوی ڕاست‌ودروست.‏ واپێدە‌چێ کە مێژونوسانی جیهان هە‌میشە شکستە‌کانی خە‌ڵکی خۆیان دادە‌پۆشن.‏ بە‌ڵام لە بە‌رامبە‌ر ئە‌وە‌دا نووسە‌رانی پە‌رتووکی پیرۆز ڕاستبێژانە شکستە‌کانی خۆیان‌و نە‌تە‌وە‌کە‌یان تۆمار کردووە.‏—‏٢ هە‌واڵی ڕۆژان ٣٦:‏١٥،‏ ١٦؛‏ زە‌بوور ٥١:‏١-‏٤‏.‏

  • پێشبینی بڕواپێکراو.‏ پە‌رتووکی پیرۆز پێشبینی ڕووخانی شاری بابلی کۆن دە‌کات ئە‌ویش ٢٠٠ ساڵ بە‌ر لە‌وە‌ی کە ڕوو بدات.‏ (‏ئیشایا ١٣:‏١٧-‏٢٢‏)‏ ئە‌م پێشبینییە نە تە‌نها شێوە‌ی ڕووخانی بابلی باس کردبوو بە‌ڵکو ناوی داگیرکە‌رە‌کە‌شی هێنابوو!‏—‏ئیشایا ٤٥:‏١-‏٣‏.‏

    ژمارە‌یە‌کی‌تری پێشبینییە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز بە هە‌موو وردە‌کارییە‌کانیانە‌وە هاتوونە‌تە‌دی،‏ بە‌ڵام ئایا ئە‌مە هە‌ر ئە‌وە نییە کە لە وشە‌ی خوداوە چاوە‌ڕوان دە‌کرێ؟‏—‏٢ پە‌ترۆس ١:‏٢١‏.‏

 بۆ بیر لێکردنە‌وە

وتە‌ی خودا بە چ شێوە‌یە‌ک دە‌توانێ ژیانت باشتر بکا؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز وە‌ڵامی ئە‌م پرسیارە لە بە‌شە‌کانی ئیشایا ٤٨:‏١٧،‏ ١٨ و ٢ تیمۆساوس ٣:‏١٦،‏ ١٧دا دە‌داتە‌وە.‏