بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی دوو‌ه‌م

شاهیدانی یه‌هوه

کوردی سۆرانی

ئایا دە‌تە‌وێ ڕاستی بزانی؟‏

ئایا دە‌تە‌وێ ڕاستی بزانی؟‏

چ ڕاستییە‌ك؟‏ ڕاستی دە‌ربارە‌ی ئە‌و پرسیارە گرنگانە‌ی کە مرۆڤ بە‌درێژایی ژیانی ڕووبە‌ڕوویان بۆتە‌وە.‏ لە‌وانە‌یە بیرت لە‌هە‌ندێ لە‌م پرسیارانە کردبێتە‌وە:‏

  • ئایا خودا بە‌ڕاستی بایە‌خ بە‌ئێمە دە‌دات؟‏

  • ئایا هە‌رگیز جە‌نگ‌و ئازار کۆتاییان پێدێت؟‏

  • چیمان بە‌سە‌ردێت کاتێ کە دە‌مرین؟‏

  • ئایا هیچ هیوایە‌ك بۆ مردووە‌کان هە‌یە؟‏

  • دە‌بێ چۆن نوێژ بکە‌م تاکو خودا گوێم لێبگرێ؟‏

  • چۆن دە‌توانم کامە‌رانی لە‌ژیاندا بدۆزمە‌وە؟‏

لە کوێ بە‌دوای وە‌ڵامی ئە‌م پرسیارانە‌دا دە‌گە‌ڕێیت؟‏ ئە‌گە‌ر لە خە‌ڵکی جیاواز بپرسی،‏ ئە‌وا وە‌ڵامی جیاواز وە‌ردە‌گریتە‌وە.‏ ئە‌و وە‌ڵامانە‌ی کە لە پێشە‌وا ئایینیە‌کانی وە‌ردە‌گری لە‌گە‌ڵ یە‌ك ناگونجێن.‏ لە‌پە‌رتووکخانە گشتیە‌کان‌و لە‌لای پە‌رتووك فرۆشە‌کان لە‌وانە‌یە سە‌دان پە‌رتووکت بە‌ردە‌ستبکە‌وێ کە سوورن لە‌سە‌رئە‌وە‌ی وە‌ڵامی ئە‌م پرسیارانە‌یان پێیە.‏ بە‌ڵام زۆربە‌ی جار پە‌رتووکێك دژایە‌تی ئە‌وی تر دە‌کات.‏ هە‌ندێك لە‌و پە‌رتووکانە لە‌وانە‌یە بۆ ماوە‌یە‌کی کورت ڕاست دیاربن،‏ بە‌ڵام هە‌ر زۆر زوو زانیاریە‌کانی ئە‌و پە‌رتووکانە باویان نامێنێ‌و دە‌بێ دە‌ستکاریبکرێن یان دە‌بێ پە‌رتووکێکی تر جێگایان بگرێتە‌وە.‏

لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا پە‌رتووکێك هە‌یە وە‌ڵامە‌کانی جێگای متمانە‌ن.‏ ئە‌مە پە‌رتووکی ڕاستییە‌کانە.‏ عیسای مە‌سیح لە‌نوێژە‌کە‌یدا بۆ خودا فە‌رمووی:‏ «چونکە وشە‌ی تۆ ڕاستییە» (‏یۆحە‌ننا ١٧:‏١٧‏)‏.‏ لە‌م سە‌ردە‌مە‌دا ئە‌و وشە‌یە پێیدە‌وترێ پە‌رتووکی پیرۆز.‏ لە لاپە‌ڕە‌کانی داهاتوودا کورتە‌یە‌کی ڕوون‌و ساکارو ڕاستگۆیانە دە‌ربارە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی سە‌رە‌وە لە پە‌رتووکی پیرۆزدا دە‌دۆزییە‌وە.‏

 ئایا خودا بە‌ڕاستی بایە‌خ بە‌ئێمە دە‌دات؟‏

بۆچی ئە‌م پرسیارە دە‌کرێ:‏ ئێمە لە جیهانێکی پڕ لە ستە‌مکاری‌و زۆرداریدا دە‌ژین.‏ زۆربە‌ی ئایینە‌کان وامان فێردە‌کە‌ن کە ئە‌و ئازارانە‌ی ئێمە دە‌یانچێژین ویستی خودان.‏

با بزانین پە‌رتووکی پیرۆز چیمان فێردە‌کات:‏ خودا هە‌رگیز نابێتە هۆکاری بە‌دکاری.‏ «چونکە خودا بە خراپە تاقی‌ناکرێتە‌وە،‏ ئە‌ویش کە‌س بە‌خراپە تاقی‌ناکاتە‌وە» (‏یاقوب ١:‏١٣‏)‏.‏ خودا مە‌بە‌ستێکی خۆشە‌ویستییانە‌ی بۆ مرۆڤ هە‌یە.‏ هە‌ربۆیە عیسای مە‌سیح فێریکردین بە‌م جۆرە نوێژ بکە‌ین:‏ «ئە‌ی باوکمان لە ئاسمان،‏ .‏ .‏ .‏ با پادشاهی تۆ بێت،‏ با خواستت لە‌سە‌ر زە‌وی پە‌یڕە‌و بکرێ وە‌ك لە ئاسمان» (‏مە‌تتا ٦:‏٩،‏ ١٠‏)‏.‏ خودا ئە‌وە‌ندە بایە‌خ بە‌ئێمە دە‌دات تە‌نانە‌ت ئە‌وپە‌ڕی هە‌وڵی خۆی دە‌خاتە گە‌ڕ تاکو مە‌بە‌ستە‌کانی خۆی بە‌دڵنیاییە‌وە بێنێتە‌دی (‏یۆحە‌ننا ٣:‏١٦‏)‏.‏

هە‌روە‌ها سە‌یری پێکهێنان ١:‏٢٦-‏٢٨؛‏ ئە‌یوب ٣٤:‏١٠‏؛‏ و ١ پە‌ترۆس ٥:‏٦،‏ ٧ بکە.‏

ئایا هە‌رگیز جە‌نگ‌و ئازار کۆتاییان پێدێت؟‏

بۆچی ئە‌م پرسیارە دە‌کرێ:‏ درێژە‌کێشانی جە‌نگە‌کان ئێستاش کۆتایی بە ژیانی خە‌ڵکێکی لە‌ژمارنە‌هاتوو دە‌هێنێ.‏ هە‌ریە‌کێك لە ئێمە لە‌و ئازارکێشانە بە‌شدارە.‏

با بزانین پە‌رتووکی پیرۆز چیمان فێردە‌کات:‏ خودا پێشبینی سە‌ردە‌مێك دە‌کات کە تیایدا ئاشتی لە‌سە‌رانسە‌ری زە‌وی دهێنێتە‌کایە‌وە.‏ لە‌ژێر سایە‌ی پادشاهێتییە‌کە‌یدا،‏ کە فە‌رمانڕە‌وایە‌تییە‌کی ئاسمانییە،‏ ئیتر خە‌ڵکی فێری جە‌نگ نابن.‏ بە‌ڵکو «شمشێرە‌کانیان دە‌کە‌ن بە گاسن» (‏ئە‌شعیا ٢:‏٤‏)‏.‏ خودا کۆتایی بە هە‌موو ئازارو ناڕە‌واییە‌ك دە‌هێنێ.‏ پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڵێن دە‌دات:‏ «خودا هە‌موو فرمێسکە‌کانی چاویان دە‌سڕێتە‌وە‌و مردن ئیتر نامێنێت،‏ ئیتر غە‌م‌و هاوارو ئازار نامێنن چونکە شتە‌کانی پێشوو ‹هە‌موو ئازارو ناڕە‌واییە‌کی ئە‌م سە‌ردە‌مە‌ش لە‌گە‌ڵیا› بە‌سە‌رچوون» (‏بینین ٢١:‏٣،‏ ٤‏)‏.‏

هە‌روە‌ها سە‌یری زە‌بور ٣٧:‏١٠،‏ ١١؛‏ ٤٦:‏٩؛‏ میخا ٤:‏١-‏٤‏؛‏ و مە‌تتا ٥:‏٥؛‏ ٢٥:‏٤٦ بکە.‏

کاتێ کە دە‌مرین چیمان بە‌سە‌ردێ؟‏

بۆچی ئە‌م پرسیارە دە‌کرێ:‏ زۆربە‌ی ئایینە‌کانی سە‌ر زە‌وی وا فێردە‌کە‌ن کە دوای مردنی مرۆڤ،‏ شتێك کە لە ناو مرۆڤدایە درێژە بە‌ژیان دە‌دات.‏ هە‌ندێك کە‌س بڕوایان وایە کە مردووە‌کان توانای ئازاردانی زیندووە‌کانیان هە‌یە،‏ یاخود خودا بە‌دکاران بۆ هە‌میشە بە ئاگری دۆزە‌خ ئازاردە‌دات.‏

با بزانین پە‌رتووکی پیرۆز چیمان فێردە‌کات:‏ کاتێك کە مرۆڤ دە‌مرێ بوونی نامێنێ.‏ کۆمکار ٩:‏٥ دە‌ڵێت:‏ «مردووان هیچ نازانن».‏ لە‌بە‌رئە‌وە‌ی مردووە‌کان توانای زانینی هیچ شتێکیان نییە‌و هە‌ست بە‌هیچ ناکە‌ن‌و ئە‌زموونی هیچ شتێك ناکە‌ن،‏ ئیتر ناتوانن بە‌هیچ شێوە‌یە‌ك ئازار یان یارمە‌تی زیندووە‌کانیان بدە‌ن (‏زە‌بور ١٤٦:‏٣،‏ ٤‏)‏.‏

هە‌روە‌ها سە‌یری پێکهێنان ٣:‏١٩ و کۆمکار ٩:‏٦،‏ ١٠ بکە.‏

 ئایا هیچ هیوایە‌ك بۆ مردووە‌کان هە‌یە؟‏

بۆچی ئە‌م پرسیارە دە‌کرێ:‏ هە‌ر یە‌کێك لە‌ئێمە دە‌یە‌وێ بژی،‏ هە‌روە‌ها دە‌مانە‌وێ لە‌گە‌ڵ ئە‌وکە‌سانە‌ی کە خۆشمان دە‌وێن چێژ لە‌ژیان وە‌ربگرین.‏ شتێکی زۆر سروشتییە کە ئێمە ئارە‌زووی ئە‌وە دە‌کە‌ین کە‌سوکارە خۆشە‌ویستە‌کانمان کە مردوون سە‌رلە‌نوێ ببینینە‌وە.‏

با بزانین پە‌رتووکی پیرۆز چیمان فێردە‌کات:‏ زۆربە‌ی ئە‌و خە‌ڵکانە‌ی کە مردوون،‏ سە‌رلە‌نوێ زیندوو دە‌کرێنە‌وە.‏ عیسا بە‌ڵێنی دا:‏ «هە‌موو ئە‌وانە‌ی لە ناو گۆڕدان .‏ .‏ .‏ دێنە دە‌رە‌وە» (‏یۆحە‌ننا ٥:‏٢٨،‏ ٢٩‏)‏.‏ هاوگونجاو لە‌گە‌ڵ مە‌بە‌ستە بنە‌ڕە‌تییە‌کە‌ی خودادا،‏ ئە‌وانە‌ی زیندوو دە‌کرێنە‌وە،‏ هە‌لی ئە‌وە‌یان بۆ دە‌ڕە‌خسێ تا لە بە‌هە‌شتی سە‌ر ڕووی زە‌ویدا بژین (‏لۆقا ٢٣:‏٤٣‏)‏.‏ ئە‌و دواڕۆژە‌ی خودا بە‌ڵێنیداوە،‏ ژیانێکی هە‌میشە‌یی‌و تە‌ندروستییە‌کی تە‌واو،‏ بۆ ئە‌وکە‌سانە‌یە کە گوێڕایە‌ڵی خودان.‏ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رموێ:‏ «ڕاست‌ودروستان ئە‌وانە‌ن کە زە‌وی بە‌میرات دە‌گرن‌و بۆ هە‌میشە لە‌سە‌ری دە‌مێننە‌وە» (‏زە‌بور ٣٧:‏٢٩‏)‏.‏

هە‌روە‌ها سە‌یری ئە‌یوب ١٤:‏١٤،‏ ١٥؛‏ لۆقا ٧:‏١١-‏١٧‏؛‏ و کرداری نێرراوان ٢٤:‏١٥ بکە.‏

دە‌بێ چۆن نوێژ بکە‌م تاکو خودا گوێم لێبگرێ؟‏

بۆچی ئە‌م پرسیارە دە‌کرێ:‏ بە‌شێوە‌یە‌کی گشتی لە‌هە‌موو ئایینێکدا خە‌ڵکی نوێژ دە‌کە‌ن،‏ لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا زۆربە‌یان وا هە‌ست دە‌کە‌ن کە نوێژە‌کانیان لە‌لایە‌ن خوداوە وە‌رناگیرێ.‏

با بزانین پە‌رتووکی پیرۆز چیمان فێردە‌کات:‏ عیسای مە‌سیح فێریکردین،‏ لە‌کاتی نوێژکردندا لە دووبارە‌کردنە‌وە‌ی دە‌ستە‌واژە نە‌گۆڕاوە‌کان خۆمان بپارێزین.‏ دە‌فە‌رموێ:‏ «کاتێ نوێژ دە‌کە‌ن،‏ وشە‌کان ئە‌وە‌ندە دووبارە مە‌کە‌ونە‌وە» (‏مە‌تتا ٦:‏٧‏)‏.‏ ئە‌گە‌ر بمانە‌وە‌ی خودا نوێژە‌کانمان لێ وە‌ربگرێ،‏ دە‌بێ بە‌شێوە‌یە‌ك نوێژ بکە‌ین کە ئە‌و پە‌سە‌ندی بکات.‏ بۆ بە‌جێهێنانی ئە‌م کارە،‏ پ‍ێویستە بزانین ویستی خودا چییە‌و دواتر بە‌گوێرە‌ی ئە‌و ویستە نوێژبکە‌ین.‏ لە ١ یۆحە‌ننا ٥:‏١٤ نووسراوە:‏ «گە‌ر بە‌پێی ویستی خۆی ‹خودا› داوای هە‌رشتێك بکە‌ین گوێمان لێدە‌گرێت».‏

هە‌روە‌ها سە‌یری زە‌بور ٦٥:‏٢؛‏ یۆحە‌ننا ١٤:‏٦،‏ ١٤‏؛‏ و ١ یۆحە‌ننا ٣:‏٢٢ بکە.‏

چۆن دە‌توانم کامە‌رانی لە‌ژیاندا بدۆزمە‌وە؟‏

بۆچی ئە‌م پرسیارە دە‌کرێ:‏ زۆرکە‌س بڕوایان وایە کە کامە‌رانی پابە‌ندە بە پارە‌و ناوبانگ‌و جوانی.‏ بە‌دوای ئە‌م شتانە‌دا ڕادە‌کە‌ن تە‌نها بۆ بە‌دە‌ستهێنانی کامە‌رانییە‌ك کە بە‌ردە‌ستیان ناکە‌وێ.‏

با بزانین پە‌رتووکی پیرۆز چیمان فێردە‌کات:‏ عیسا کلیلی کامە‌رانی دە‌ستنیشان کرد کاتێ کە دە‌فە‌رمووێ:‏ «خۆزگە دە‌خوازرێ بە‌وانە‌ی هە‌ژارن لە ڕۆح» (‏مە‌تتا ٥:‏٣‏)‏.‏ کامە‌رانی ڕاستە‌قینە تە‌نها لە کاتێکدا دە‌دۆزینە‌وە کە هە‌نگاوبنێین بە‌رە‌و تێرکردنی مە‌زنترین پێویستییە‌کانمان،‏ کە بریتییە لە برسێتی لە بواری ڕۆحانیە‌وە‌و ئارە‌زووی زانینی ڕاستی دە‌ربارە‌ی خوداو مە‌بە‌ستە‌کانی ئە‌وە بۆ ئێمە.‏ ئە‌م ڕاستیانە لە پە‌رتووکی پیرۆزدا دە‌بینرێنە‌وە.‏ زانینیان هاوکاریمان دە‌کە‌ن لە جیاکردنە‌وە‌ی چ شتێك بە‌ڕاستی گرنگە‌و چ شتێك نا.‏ ئە‌گە‌ر ئێمە لە‌کاتی دە‌رکردنی ئە‌م بڕیارانە‌و کردارانە‌ماندا پە‌رتووکی پیرۆز بکە‌ین بە ڕێنماییکە‌رمان،‏ ئە‌وا بێگومان ژیانێکی پڕ لە‌مانا بە‌سە‌ردە‌بە‌ین (‏لۆقا ١١:‏٢٨‏)‏.‏

هە‌روە‌ها سە‌یری پە‌ندی سولە‌یمان ٣:‏٥،‏ ٦،‏ ١٣-‏١٨ و ١ تیمۆساوس ٦:‏٩،‏ ١٠ بکە.‏

 ئە‌مە تە‌نها چاوپێخشاندنێکی خێرابوو بە‌سە‌ر وە‌ڵامی شە‌ش پرسیار لە پە‌رتووکی پیرۆزدا.‏ ئایا دە‌تە‌وێ لە‌مە زۆرتر بزانی؟‏ ئە‌گە‌ر تۆ یە‌کێکی لە‌و کە‌سانە‌ی کە «هە‌ژارن لە ڕۆح» لە‌وانە‌یە بتە‌وێ بزانی‌و بیرت لە‌پرسیاری تری وە‌ك ئە‌مانە کردبێتە‌وە:‏ ئە‌گە‌ر خودا بایە‌خ بە‌ئێمە دە‌دات،‏ بۆچی بە‌درێژایی مێژوو ڕێگای بە‌و هە‌موو ئازارو و خراپکارییە داوە‏؟‏ چۆن دە‌توانم ژیانی خێزانیم کامە‌رانتر بکە‌م‏؟‏ دە‌توانی وە‌ڵامی تە‌واوو ئاسوودە‌بە‌خش بۆ ئە‌م دوو پرسیارە‌و زۆر پرسیاری تر لە پە‌رتووکی پیرۆزدا بدۆزیتە‌وە.‏

لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا لە‌م سە‌ردە‌مە‌دا زۆربە‌ی خە‌ڵکی سڵ دە‌کە‌نە‌وە لە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز بخوێننە‌وە،‏ چونکە شارە‌زاییان لە‌و پە‌رتووکە نییە.‏ ئایا حە‌زدە‌کە‌ی یارمە‌تیت بدرێ تا وە‌ڵامی پرسیارە‌کان لە پە‌رتووکی پیرۆزدا بدۆزیتە‌وە؟‏ بۆ ئە‌م مە‌بە‌ستە شاهیدانی یە‌هوە دوو ئامراز پێشکە‌ش دە‌کە‌ن.‏

یە‌کە‌م،‏ پە‌رتووکی ئایا پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڕاستی چیمان فێ‍ر دە‌کات؟‏ نووسراوە بۆ یارمە‌تیدانی ئە‌و خە‌ڵکانە‌ی کە زۆر سە‌رقاڵن تاکو بە‌ه‍ۆی ئە‌و پە‌رتووکە وە‌ڵام بۆ پرسیارە گرنگە‌کان بە‌دە‌ستبهێنن.‏ دووهە‌م،‏ خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز بە‌خۆڕایی‏،‏ واتە کە‌سێك لە شاهیدانی یە‌هوە کە ڕاهێنراوە تا پە‌رتووکی پیرۆز لە‌گە‌ڵت بخوێنێت،‏ دە‌توانێت لە ماڵی خۆت سە‌ردانت بکات یاخود لە شوێنێکی گونجاوی تر دانیشتنت لە‌گە‌ڵ بکات تاکو هە‌موو هە‌فتە‌یە‌ك بە‌کورتی شتێك لە‌ناو پە‌رتووکی پیرۆز لە‌گە‌ڵت باسبکات.‏ چە‌ندین ملیۆن کە‌س لە سە‌رانسە‌ری جیهاندا کە‌ڵکیان لە‌م بە‌رنامە‌یە وە‌رگرتووە.‏ زۆر لە‌وانە بە‌و ئاکامە گە‌یشتوون‌و دە‌ڵێن «ڕاستیمان دۆزیوە‌تە‌وە».‏

هیچ گە‌نجینە‌یە‌ك نادۆزیتە‌وە لە‌مە بە‌نرخ تر بێت.‏ ڕاستییە‌کانی ناو پە‌رتووکی پیرۆز لە بیرۆکە‌ی پڕوپوچ‌و سە‌رلێشێواوی‌و ترسێکی نە‌خۆشکە‌رانە ڕزگارمان دە‌کە‌ن،‏ ئە‌وە‌ی کە هیواو ئامانج‌و خۆشیمان پێدە‌بخشێ.‏ عیسا فە‌رمووی:‏ «ڕاستی دە‌ناسن و ڕاستیش ئازادتان دە‌کات» (‏یۆحە‌ننا ٨:‏٣٢‏)‏.‏