بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی دوو‌ه‌م

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

شاهیدانی یه‌هوه

کوردی سۆرانی

تۆش دە‌توانی خێزانێکی کامە‌رانت هە‌بێت

 بە‌شی ٨

کاتێک کارە‌سات ڕوودە‌دات

کاتێک کارە‌سات ڕوودە‌دات

‏«ئە‌وە‌ی پێی دڵخۆش دە‌بن،‏ هە‌رچە‌ندە بۆ ماوە‌یە‌کی کە‌م ئازار دە‌چێژن بە‌دە‌ست تاقیکردنە‌وە جۆراوجۆرە‌کان.‏»​—‏⁠١ پە‌ترۆس ١:‏٦

دیارە هە‌وڵ دە‌دە‌ی بۆ ئە‌وە‌ی ژیانی هاوسە‌ریە‌تیت و خێزانت خۆشبێ،‏ بە‌ڵام شتی چاوە‌ڕێ نە‌کراو لە ناکاو ڕوودە‌دە‌ن کە لە‌وانە‌یە ژیانتان لێ تاڵ بکە‌ن (‏ژیرمە‌ندی ٩:‏١١‏)‏.‏ کاتێک گرفتمان بۆ درووست دە‌بێ خودا بە خۆشە‌ویستیە‌وە یارمە‌تیمان دە‌دا.‏ ئە‌گە‌ر ئێوە بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز جێبە‌جێ بکە‌ن،‏ تۆ و خێزانە‌کە‌ت دە‌توانن بە‌رگە‌ی ناخۆشترین بارودۆخیش بگرن.‏

 ١ متمانە‌ت بە یە‌هوە هە‌بێ

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ ‏«هە‌موو خە‌مێکتان بخە‌نە سە‌ر ئە‌و،‏ چونکە ئە‌و بایە‌ختان پێدە‌دات» (‏١ پە‌ترۆس ٥:‏٧‏)‏.‏ هە‌میشە لە بیرت بێ خودا لە‌و کارە‌ساتانە‌ی بە‌سە‌ر تۆ دێن تاوانبار نییە (‏یاقوب ١:‏١٣‏)‏.‏ لە کاتێکدا تۆ لە خودا نزیک دە‌بیە‌وە،‏ ئە‌و بە باشترین شێوە یارمە‌تیت دە‌دا (‏ئیشایا ٤١:‏١٠‏)‏.‏ «دڵی خۆتان لە‌بە‌ردە‌می هە‌ڵبڕێژن» (‏زە‌بوور ٦٢:‏٨‏)‏.‏

هە‌روە‌ها کاتێک تۆ ڕۆژانە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌خوێنیتە‌وە و لێی دە‌کۆلییە‌وە،‏ هە‌ست بە دڵنە‌وایی دە‌کە‌ی.‏ ئە‌و کاتە تۆ خۆت ئە‌زموونی دە‌کە‌یت کە یە‌هوە «لە هە‌موو تە‌نگانە‌یە‌کماندا دڵنە‌واییمان دە‌کات» (‏٢ کۆرنسۆس ١:‏٣،‏ ٤؛‏ ڕۆما ١٥:‏٤‏)‏.‏ هە‌روە‌ها یە‌هوە بە‌ڵێنی داوە «ئاشتی خوداش،‏ ئە‌وە‌ی بە‌رزترە لە هە‌موو تێگێشتنێک» بە ئێمە بدات (‏فیلیپی ٤:‏٦،‏ ٧،‏ ١٣‏)‏.‏

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • بپاڕێوە بۆ یارمە‌رمە‌تی لە یە‌هوە تاکو بتوانی ئارام بیت و بە ڕوونی بیربکە‌یە‌وە.‏

  • هە‌موو چارە‌سە‌رە‌کان لە‌بە‌ر چاو بگرە و هە‌رە باشترینیان هە‌ڵبژێرە.‏

٢ ئاگات لە خۆت و خێزانە‌کە‌ت بێت

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ ‏«دڵی پیاوی تێگە‌یشتوو زانیاری وە‌ردە‌گرێت،‏ گوێی دانایانیش داوای زانینی لێ دە‌کات» (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٨:‏١٥‏)‏.‏ بزانە پێداویستی هە‌ریە‌ک لە ئە‌ندامانی خێزانە‌کە‌ت چییە.‏ قسە‌یان لە‌گە‌ڵ بکە و گوێیان لێ بگرە (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٢٠:‏٥‏)‏.‏

کاتێک کە‌سێکی خۆشە‌ویستت دە‌مرێ چی دە‌کە‌ی؟‏ مە‌ترسە لە‌وە‌ی کە هە‌ستی خۆت دە‌ربڕی.‏ لە بیرت بێ تە‌نانە‌ت عیساش «گریا» (‏یۆحە‌نا ١١:‏٣٥؛‏ ژیرمە‌ندی ٣:‏٤‏)‏.‏ لە کاتی خە‌مباریدا پشوودان و خە‌وتن زۆر گرنگە (‏ژیرمە‌ندی ٤:‏٦‏)‏.‏ بە‌م جۆرە ئاسانتر دە‌توانی لە‌گە‌ڵ بارودۆخی دڵتە‌زێندا ڕوبە‌ڕو ببیە‌وە.‏

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • پێش ئە‌وە‌ی کارە‌سات ڕووبدات،‏ لە‌گە‌ڵ ئە‌ندامانی خێزانە‌کە‌ت پە‌یوە‌ندیت پتە‌و بکە.‏ بە‌م جۆرە کاتێک گرفت ڕوو بدات،‏ ئە‌وان ئاساییتر دە‌توانن قسە‌ت لە‌گە‌ڵ بکە‌ن.‏

  • لە‌گە‌ڵ ئە‌و کە‌سانە قسە بکە کە ڕووبە‌ڕووی گرفتی لە‌و شێوە‌یە بوونە‌وە.‏

 ٣ داوای یارمە‌تی بکە

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ ‏«برادە‌ر هە‌موو کاتێک خۆشە‌ویستی خۆی دە‌ردە‌بڕێت،‏ براش بۆ تە‌نگانە لە دایک دە‌بێت» (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٧:‏١٧‏)‏.‏ هاوڕێکانت دە‌یانە‌وێ یارمە‌تیت بدە‌ن بە‌ڵام لە‌وانە‌یە نە‌زانن چۆن.‏ بە ڕاشکاوی باسی ئە‌وە بکە چ یارمە‌تیە‌کت پێویستە (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٢:‏٢٥‏)‏.‏ هە‌روە‌ها یارمە‌تی لە‌و کە‌سانە وە‌رگرە کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ناسن.‏ بە متمانە‌وە ئە‌و ڕێنماییە‌ی ئە‌وان لە ڕووی پە‌رتووکی پیرۆزوە دە‌یدە‌ن یارمە‌تیت دە‌دا (‏یاقوب ٥:‏١٤‏)‏.‏

کاتێک هاتووچۆی کە‌سانێک دە‌کە‌ی کە باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە‌یان بە خودا هە‌یە و متمانە بە بە‌ڵێنە‌کانی دە‌کە‌ن،‏ ئە‌و پشتگیریە بە‌دە‌ست دە‌هێنی کە پێویستیت پێی هە‌یە.‏ هە‌روە‌ها زۆر ئاسوودە دە‌بی کاتێ تۆ دڵنە‌وایی ئە‌وانە دە‌دە‌یت کە پێویستیان بە یارمە‌تی هە‌یە.‏ لە‌گە‌ڵ ئە‌وان باوە‌ڕی خۆت بە یە‌هوە و بە‌ڵێنە‌کانی باس بکە.‏ یارمە‌تی خە‌ڵک بدە و خۆ دوور مە‌خە‌وە لە‌و کە‌سانە‌ی تۆیان خۆشدە‌وێ و خە‌می تۆیانە (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٨:‏١؛‏ ١ کۆرنسۆس ١٥:‏٥٨‏)‏.‏

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • قسە لە‌گە‌ڵ هاوڕێیە‌کی باشت بکە و ڕێگا بدە یارمە‌تیت بدات.‏

  • بە وردی باسی پێداویستییە‌کانت بکە.‏