بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی دوو‌ه‌م

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

شاهیدانی یه‌هوه

کوردی سۆرانی

تۆش دە‌توانی خێزانێکی کامە‌رانت هە‌بێت

 بە‌شی ٣

چۆن کێشە‌کانمان چارە‌سە‌ر بکە‌ین؟‏

چۆن کێشە‌کانمان چارە‌سە‌ر بکە‌ین؟‏

‏«لە سە‌رووی هە‌موو شتێک خۆشە‌ویستیتان بۆ یە‌کتری بە‌هێز بێت،‏ چونکە خۆشە‌ویستی گوناهی زۆر دادە‌پۆشێت.‏»​—‏⁠١ پە‌ترۆس ٤:‏٨

کاتێک تۆ و هاوسە‌رە‌کە‌ت ژیان دە‌ست پێدە‌کە‌ن لە‌وانە‌یە کێشە‌ی جۆراوجۆر سە‌رهە‌ڵبدە‌ن.‏ لە‌وانە‌یە لە ئاکامی جیاوازی بیرکردنە‌وە و هە‌ست و ڕە‌وشتی ژیانتان بێت.‏ یان لە‌وانە‌یە کێشە‌کان سە‌رچاوە‌کە‌یان لە دە‌رە‌وە‌ی ژیانتان بێ کە چاوە‌ڕوانیتان نە‌کردبێت.‏

لە‌وانە‌یە حە‌زبکە‌ی خۆت لە کێشە‌کان بدزییە‌وە،‏ بە‌ڵام پە‌رتووکی پیرۆز ئامۆژگاریمان دە‌کا کە ڕووبە‌ڕووی کێشە‌کانمان ببینە‌وە (‏مە‌تتا ٥:‏٢٣،‏ ٢٤‏)‏.‏ بە یارمە‌تی بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز باشترین چارە‌سە‌ر بۆ کێشە‌کانتان دە‌دۆزنە‌وە.‏

 ١ قسە‌کردن لە‌سە‌ر کێشە‌کان

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ ‏«قسە‌کردن کاتی خۆی» (‏ژیرمە‌ندی ٣:‏١،‏ ٧‏)‏.‏ هە‌وڵ بدە‌ن بۆ قسە‌کردن دە‌ربارە‌ی کێشە‌کان کات تە‌رخان بکە‌ن.‏ بە دڵێکی پاکە‌وە باسی هە‌ستە‌کانی خۆت بۆ هاوسە‌رە‌کە‌ت بکە و پێی بڵێ چۆن بیر دە‌کە‌یە‌وە.‏ هە‌موو کاتێک لە‌گە‌ڵ هاوسە‌رە‌کە‌ت «ڕاستگۆ بە» (‏ئە‌فە‌سۆس ٤:‏٢٥‏)‏.‏ تە‌نانە‌ت ئە‌و کاتە‌ش کە پە‌یوە‌ندی بە هە‌ستی قوڵە‌وە هە‌یە.‏ خۆت لە دە‌مە‌تە‌قێ و شە‌ڕ بپارێزە.‏ لە وتوووێژێکی ئاساییدا وە‌ڵامێکی نە‌رم پێش بە شە‌ڕێکی گە‌ورە دە‌گرێ (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٥:‏٤؛‏ ٢٦:‏٢٠‏)‏.‏

تە‌نانە‌ت ئە‌و کاتە‌ش کە بیرووڕاتان وە‌ک یە‌ک نییە،‏ لێبردووبە،‏ هە‌رگیز لە‌بیری مە‌کە خۆشە‌ویستی و ڕێزت بە‌رامبە‌ر بە هاوسە‌رە‌کە‌ت هە‌بێت (‏کۆلۆسی ٤:‏٦‏)‏.‏ هە‌وڵ بدە‌ن کێشە‌کانتان زۆر بە زوویی چارە‌سە‌ر بکە‌ن و هە‌رگیز قسە لە‌گە‌ڵ یە‌کتر مە‌بڕنە‌وە (‏ئە‌فە‌سۆس ٤:‏٢٦‏)‏.‏

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • کاتێکی فراوان بۆ وتووێژ کردن لە‌سە‌ر کێشە‌کانتان تە‌رخان بکە‌ن.‏

  • ئە‌و کاتە‌ی کە نۆبە‌ی تۆیە گوێ‌بگری،‏ هە‌وڵ بدە کە قسە‌کانی نە‌بڕیە‌وە.‏ تۆش نۆبە‌ت دێت بۆ قسە‌کردن.‏

 ٢ گوێ بگرە و فێربە

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ ‏«بە خۆشە‌ویستی برایانە بە دڵ یە‌کتریتان خۆش بووێ،‏ لە خۆتان زیاتر ڕێز لە یە‌کتری بگرن» (‏ڕۆما ١٢:‏١٠‏)‏.‏ چونکە گوێ لێگرتن زۆر گرنگە،‏ بۆیە هە‌وڵ بدە بیروبۆچوونی هاوسە‌رە‌کە‌ت لە‌بە‌ر چاو بگری «میهرە‌بان و ڕۆح‌سووک بن» (‏١ پە‌ترۆس ٣:‏٨؛‏ یاقوب ١:‏١٩‏)‏.‏ تە‌نها بە ڕواڵە‌ت نیشانی مە‌دە گوێی لێ دە‌گری،‏ بە‌ڵکو ئە‌گە‌ر دە‌کرێ واز لە‌و کارە بهێنە کە پێوە‌ی خە‌ریکی و تە‌واوی هۆشت بۆ هاوسە‌رە‌کە‌ت تە‌رخان بکە.‏ یان داوای لێبکە کە لە کاتێکی باشتردا گفتوگۆ لە‌سە‌ر بابە‌تە‌کە بکە‌ن.‏ کاتێک تۆ وە‌ک هاوڕێیە‌ک نە‌ک وە‌ک دوژمن دە‌ڕوانیتە هاوسە‌رە‌کە‌ت،‏ ئە‌و کات خۆت دە‌بینی کە «زوو هە‌ڵناچی،‏ تووڕە‌نابی» (‏ژیرمە‌ندی ٧:‏٩‏)‏.‏

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • بە دڵێکی فراوان گوێی لێبگرە،‏ تە‌نانە‌ت ئە‌و کاتە‌ش کە قسە‌کانیت بە دڵ نییە.‏

  • مە‌بە‌ستی قسە‌کانی گوێ بدە‌یە.‏ سە‌رنج بە شێوە‌ی قسە‌کردنی بدە.‏

٣ بە‌ردە‌وام بە

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ ‏«لە هە‌موو ماندووبونێک سوود هە‌یە،‏ بە‌ڵام تە‌نها قسە‌ی لێوان بێت بە‌رە‌و نە‌بوونییە» (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٤:‏٢٣‏)‏.‏ تە‌نیا سازان لە‌سە‌ر چارە‌یە‌کی باش بە‌س نییە.‏ ئێوە پێویستە بە‌ردە‌وام بن لە‌وە‌ی کە هە‌ردووکتان بڕیاری لە‌سە‌ر دە‌دە‌ن.‏ ئە‌مە لە‌وانە‌یە دژوار بێت و پێویستی بە لە‌خۆبووردن هە‌بێت بە‌ڵام ئە‌و کارە‌تان زۆر بە‌بایە‌خە (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٠:‏٤‏)‏.‏ ئە‌گە‌ر بە‌یە‌کە‌وە شان بە شانی یە‌کتر کار بکە‌ن،‏ بۆ تێکۆشینتان «قازانجی باشتان دە‌بێ» (‏ژیرمە‌ندی ٤:‏٩‏)‏.‏

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • هە‌ر یە‌ک لە ئێوە بڕیار بدە‌ن بۆ چارە‌سە‌ر کردنی کێشە‌کانتان چ هە‌نگاوێک هە‌ڵدێننە‌وە.‏

  • جارجار تاووتوێی چوێنیە‌تی بە‌رە‌وپێش چوونی کێشە‌کانتان بکە‌ن.‏