بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی دوو‌ه‌م

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

شاهیدانی یه‌هوه

کوردی سۆرانی

تۆش دە‌توانی خێزانێکی کامە‌رانت هە‌بێت

 بە‌شی ٢

بۆ یە‌کتر دڵسۆزبن

بۆ یە‌کتر دڵسۆزبن

‏«بۆیە ئە‌وە‌ی خودا بە یە‌کتری گە‌یاندووە،‏ مرۆڤ جیای ناکاتە‌وە.‏»​—‏⁠مە‌رقۆس ١٠:‏٩

یە‌هوە داوامان لێدە‌کات «خۆشە‌ویستی نە‌گۆڕمان هە‌بێت» (‏میخا ٦:‏٨‏)‏.‏ ئە‌وە بە تایبە‌ت لە ژیانی هاوسە‌ریە‌تیدا زۆر گرنگە،‏ چونکە ئە‌گە‌ر دڵسۆزی نە‌بێ متمانە‌تان بە یە‌ک نابێ.‏ و متمانە زۆر گرنگە بۆ ئە‌وە‌ی کە خۆشە‌ویستی پە‌رە‌ی پێ بدرێ.‏

لە‌و ڕۆژگارە‌دا دڵسۆزی لە ژیانی هاوسە‌ریە‌تیدا هێرشی دە‌کرێتە سە‌ر.‏ بۆ ئاگاداری لە ژیانی هاوسە‌ریە‌تیتان،‏ دە‌بێ بۆ جێبە‌جێ کردنی دوو شت بڕیار بدە‌ی.‏

 ١ ژیانی هاوسە‌ریە‌تیت پێش هە‌مو شتێک بێت

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ ‏«تاکو باشترین شت جیا بکە‌نە‌وە» (‏فیلیپی ١:‏١٠‏)‏.‏ ژیانی هاوسە‌ریە‌تیت گرنگترین شتە لە ژیانتدا.‏ بۆیە شایانی بایە‌خە.‏

یە‌هوە دە‌یە‌وێ بایە‌خ بە هاوسە‌رە‌کە‌ت بدە‌ی و «خۆشی ببینن» بە‌یە‌کە‌وە (‏ژیرمە‌ندی ٩:‏٩‏)‏.‏ ئە‌و بە ئاشکرایی بۆی ڕوون کردویە‌وە هیچ کات هاوسە‌رە‌کە‌ت پشتگوێ نە‌خە‌ی،‏ بە‌ڵکو هە‌ردووکتان دە‌بێ هە‌وڵ بدە‌ن یە‌کتر دڵخۆش بکە‌ن (‏١ کۆرنسۆس ١٠:‏٢٤‏)‏.‏ ئە‌و هە‌ستە بدە بە هاوسە‌رە‌کە‌ت کە تۆ پێویستیت بە ئە‌و هە‌یە و بە لاتە‌وە زۆر گرنگە.‏

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • ئاگادار بە کە زۆربە‌ی کاتتان بە‌یە‌کە‌وە بە‌سە‌ربە‌رن،‏ کاتی تایبە‌ت بۆ هاوسە‌رە‌کە‌ت دابین بکە.‏

  • بیر لە «ئێمە» بکە‌وە «لە جیاتی» «من».‏

 ٢ دڵت بپارێزە

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ ‏«ئە‌وە‌ی بە هە‌وە‌سبازییە‌وە سە‌یری ئافرە‌تێک بکات،‏ ئە‌وا لە دڵی خۆیدا داوێنپیسی لە‌گە‌ڵ کردووە» (‏مە‌تتا ٥:‏٢٨‏)‏.‏ ئە‌گە‌ر کە‌سێک لە بیرکردنە‌وە لە شتی بێ‌ڕە‌وشتی بە‌ردە‌وام بێت،‏ هە‌روە‌ک ئە‌وە وایە،‏ ناپاکی لە‌گە‌ڵ هاوسە‌رە‌کە‌ی کردبێ.‏

یە‌هوە دە‌ڵێ تۆ پێویستە «دڵت بپارێزیت» (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٤:‏٢٣؛‏ یە‌رمیا ١٧:‏٩‏)‏.‏ بۆ بە‌جێهێنانی ئە‌مە،‏ تۆ دە‌بێ ئاگاداری چاوت بیت (‏مە‌تتا ٥:‏٢٩،‏ ٣٠‏)‏.‏ نموونە‌ی حە‌زرە‌تی ئە‌یوب لە بە‌رچاو بگرە.‏ ئە‌و پە‌یمانی لە‌گە‌ڵ چاوە‌کانی بە‌ست کە هە‌رگیز بە چاوی ناپاکە‌وە چاو لە ژنێکی تر نە‌کات (‏ئە‌یوب ٣١:‏١‏)‏.‏ بڕیار بدە کە هیچ کاتێک چاو لە فیلمی ڕووت نە‌کە‌ی و لە هە‌ر هە‌ستێکی خۆشە‌ویستی بە‌رامبە‌ر کە‌سانێک کە هاوسە‌رت نین ڕێگری بکە‌ی.‏

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • بۆ هە‌موو کە‌سێکی ڕوون بکە‌وە کە پە‌یمانت لە‌گە‌ڵ هاوسە‌رە‌کە‌ت بە‌ستوە.‏

  • هە‌ستی هاوسە‌رە‌کە‌ت لە‌بە‌ر چاو بگرە و ئە‌و پە‌وە‌ندییانە‌ی هاوسە‌رە‌کە‌ت خە‌مبار دە‌کە‌ن بە زوویی کۆتاییان پێبێنە.‏