بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی دوو‌ه‌م

شاهیدانی یه‌هوه

کوردی سۆرانی

کلیلی بە‌ختە‌وە‌ری ژیانی خێزان چییە؟‏

کلیلی بە‌ختە‌وە‌ری ژیانی خێزان چییە؟‏

ئایا تۆ پێتوایە.‏.‏.‏

  • خۆشە‌ویستییە؟‏

  • پارە‌یە؟‏

  • یان شتێتکی دیکە‌یە؟‏

 پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ

‏«خۆزگە دە‌خوازرێ بە‌وانە‌ی کە گوێ لە وشە‌ی خودا دە‌گرن و دە‌یپارێزن.‏»—‏لۆقا ١١:‏٢٨‏.‏

ئە‌وە بۆ تۆ چ واتایە‌کی هە‌یە

دۆزینە‌وە‌ی خۆشە‌ویستی ڕاستە‌قینە.‏ —‏ئە‌فسۆس ٥:‏٢٨،‏ ٢٩‏.‏

چێژ وە‌رگرن لە ڕێز لێنانێک کە لە قوڵایی دڵە‌وە بێ.‏—‏ئە‌فسۆس ٥:‏٣٣‏.‏

هە‌بوونی ئاساییشێکی ڕاست.‏—‏مە‌رقۆس ١٠:‏٦-‏٩‏.‏

 ئایا دە‌توانین بڕوا بکە‌ین بە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ؟‏

بە‌ڵێ،‏ بە لانی کە‌م لە‌بە‌ر دوو هۆکار:‏

  • خودا دامە‌زرێنە‌ری ژیانی خێزانییە.‏ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ کە یە‌هوە خودا یە‌کە‌م ژن‌و مێردایە‌تی مرۆڤی دامە‌زراند.‏ (‏پە‌یدابوون ٢:‏١٨-‏ ٢٤‏)‏ بە واتایە‌کی‌تر،‏ بنە‌مای خێزان سە‌ری‌هە‌ڵدا،‏ چونکە یە‌هوە ئە‌مە‌ێ دروست کرد.‏ ئایا بۆچی ئە‌وە زۆر گرنگە؟‏

    سە‌رنج بدە:‏ گە‌ر تۆ چێشتێکی خۆش‌و بە‌تامت خواردبێ‌و بتهە‌وێ بزانی ئە‌و خواردنە لە‌چی دروستکراوە،‏ پرسیار لە کێ دە‌کە‌ی؟‏ شتێکی ئاساییە لە‌و کە‌سە پرسیار دە‌کە‌ی کە خواردنە‌کە‌ی دروست کردووە.‏

    هە‌ر بە هە‌مان شێوە،‏ بۆ زانینی هۆکارە‌کانی بە‌ختە‌وە‌ری ژیانی خیزان،‏ کارێکی جوان دە‌کە‌ین گە‌ر هانا بۆ یە‌هوە ببە‌ین،‏ ئە‌و کە‌سە‌ی کە ژیانی خێزانی دامە‌زراند.‏

  • خودا بایە‌خ بە تۆ دە‌دا.‏ کاری ژیرانە ئە‌وە‌یە کە خێزانە‌کان بە‌دوای ئامۆژگارییە‌کانی یە‌هوە‌دا بگە‌ڕێن،‏ ئە‌و ئامۆژگارییانە‌ی کە لە ڕێگای وشە‌کە‌یە‌وە داوییە‌تیە دە‌ستە‌وە.‏ بۆچی ژیرانە‌یە؟‏ «چونکە ئە‌و بایە‌ختان پێ دە‌دات.‏» (‏١ پە‌ترۆس ٥:‏٦،‏ ٧‏)‏ یە‌هوە هە‌میشە لە دڵییە‌وە باشترین شتی بۆ تۆ دە‌وێ و ڕێنماییە‌کانی هە‌میشە بە کە‌ڵکن!‏—‏پە‌ندە‌کان ٣:‏٥،‏ ٦؛‏ ئیشایا ٤٨:‏١٧،‏ ١٨‏.‏

 بۆ بیر لێکردنە‌وە

ئایا تۆ چۆن دە‌توانی ببی بە مێردێک،‏ ژنێک یان دایک‌و باوکێکی باش؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز وە‌ڵامی ئە‌م پرسیارانە لە بە‌شە‌کانی ئە‌فسۆس ٥:‏١،‏ ٢ و کۆلۆسی ٣:‏١٨-‏٢١دا دە‌داتە‌وە.‏