بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی دوو‌ه‌م

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

شاهیدانی یه‌هوه

کوردی سۆرانی

باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە​—‏⁠کلیلی تۆیە بۆ ژیانێکی کامە‌ران

 بە‌ش ٨

مە‌سیح دە‌ردە‌کە‌وێ

مە‌سیح دە‌ردە‌کە‌وێ

زۆرتر لە ٥٠٠ ساڵ دوای پێشبینییە‌کە‌ی دانیال،‏ فریشتە‌ی خودا جبرائیل هاتە لای کچێکی گە‌نج کە ناوی مریە‌م بوو و لە‌وە‌چە‌ی داود بوو،‏ فریشتە‌ی خودا جبرائیل هات بۆلای کچێکی گە‌نج بە نێوی مریە‌م کە نە‌وە‌ی داود بوو.‏ «جبرائیل هاتە لای مریە‌م و وتی:‏ (‏سڵاو ئە‌ی ئە‌وە‌ی ڕە‌زامە‌ندیت هە‌یە!‏ یە‌زدانت لە‌گە‌ڵە)‏» (‏لۆقا ١:‏٢٨‏)‏.‏ بە‌ڵام مریە‌م ترسا.‏ ئە‌و سڵاوە‌ی جبرائیل دە‌بێ چ واتایە‌کی هە‌بێ؟‏

جبرائیل بە مریە‌می وت کە ئە‌و دە‌بێتە دایکی مە‌سیح

‏«فریشتە‌کە پێی وت:‏ (‏مە‌ترسە مریە‌م،‏ چونکە لە‌لای خودا ڕە‌زامە‌ندیت بە‌دە‌ستهێنا.‏ ئە‌وە‌تا سکت دە‌بێت و کوڕێکت دە‌بێت ناوی لێ دە‌نێیت عیسا.‏ پایە بە‌رز دە‌بێت و بە کوڕی خودای هە‌رە‌بە‌رز ناودە‌برێت،‏ خودای پە‌روە‌ردگاریش تە‌ختی داودی باوکی پێ دە‌داتە‌وە.‏ هە‌تاهە‌تایە حوکمڕانی نە‌وە‌ی یاقوب دە‌کات،‏ شانشینە‌کە‌شێ کۆتایی نایە‌ت.‏)‏» (‏لۆقا ١:‏​٣٠-‏٣٣‏)‏.‏ ئای کە چە‌ند هە‌واڵیکی خۆشە.‏ مریە‌م دە‌بێتە دایکی مە‌سیح کە لە مێژە چاوە‌ڕوانکراوە.‏

ساڵی دواتر عیسا لە بە‌یت‌لە‌حم لە‌دایک بوو.‏ ئە‌و شە‌وە فریشتە‌یە‌ک بە شوانە‌کانی ناوچە‌کە‌ی وت:‏ «ئە‌وا موژدە‌ی خۆشییە‌کی گە‌ورە‌تان دە‌دە‌مێ .‏.‏.‏ ئە‌مڕۆ لە شاری داود ڕزگارکە‌رێکتان بۆ لە دایک بوو،‏ ئە‌ویش مە‌سیحە» (‏لۆقا ٢:‏​١٠،‏ ١١‏)‏.‏ دواتر بنە‌ماڵە‌ی عیسا بۆ ناسیرە ماڵیان گواستە‌وە و لە‌وێ گە‌ورە بوو.‏

لە ساڵی ٢٩ ز دا،‏ دە‌قاودە‌ق لە‌و ساڵە‌ی کە مە‌سیح دە‌بوایە دە‌ربکە‌وێت،‏ عیسا دە‌ستی بە کاری پێغە‌مبە‌رایە‌تی کرد؛‏ ئە‌و کات تە‌مە‌نی «نزیکە‌ی سی ساڵ بوو» (‏لۆقا ٣:‏٢٣‏)‏.‏ زۆر کە‌س بۆیان دە‌رکە‌وت کە ئە‌و لە‌لایە‌ن خوداوە ناردرابوو.‏ بۆیە وتیان:‏ «لە‌ناوماندا پێغە‌مبە‌رێکی پایە‌بە‌رز هە‌ڵستاوە» (‏لۆقا ٧:‏​١٦،‏ ١٧‏)‏.‏ بە‌ڵام عیسا چی فێری ئە‌و خە‌ڵکە دە‌کرد؟‏

عیسا خە‌ڵکی فێرکرد،‏ خودایان خۆشبووێ و بیپە‌رستن.‏ ئە‌و وتی:‏ «یە‌زدانی خودامان یە‌ک یە‌زدانە،‏ جا پڕ بە دڵ و لە ناخە‌وە و بە هە‌موو بیر و بە هە‌موو تواناتانە‌وە یە‌زدانی خودای خۆتان خۆشبووێ» (‏مە‌رقۆس ١٢:‏​٢٩،‏ ٣٠‏)‏.‏ هە‌روە‌ها فە‌رمووی:‏ «کڕنۆش بۆ یە‌زدانی خودات دە‌بە‌یت و تە‌نها ئە‌و دە‌پە‌رستیت» (‏لۆقا ٤:‏٨‏)‏.‏

عیسا تکای لە خە‌ڵک کرد یە‌کتریان خۆشبووێ:‏ ‏«نزیکە‌کە‌ت وە‌ک خۆت خۆشبووێ» (‏مە‌ڕقۆس ١٢:‏٣١‏)‏.‏ هە‌روە‌ها فە‌رمووێ:‏ «کە‌واتە لە هە‌ر شتێکدا ئاوا بۆ خە‌ڵک بکە‌ن کە دە‌تانە‌وێ بۆتان بکە‌ن،‏ چونکە ئە‌مە‌یە پوختە‌ی تە‌ورات و پە‌یامی پێغە‌مبە‌ران» (‏مە‌تتا ٧:‏١٢‏)‏.‏

 عیسا بە دڵ و جۆشە‌وە خە‌ڵکی دە‌ربارە‌ی پادشایە‌تی خودا فێرکرد:‏ ‏«لە‌سە‌رمە موژدە‌ی پاشایە‌تی خودا بدە‌مە شارە‌کانی دیکە‌ش،‏ چونکە بۆ ئە‌مە نێردراوم» (‏لۆقا ٤:‏٤٣‏)‏.‏ بۆچی پاشایە‌تی خودا ئە‌وە‌ندە گرنگە؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز فێرمان دە‌کات کە پاشایە‌تی خودا فە‌رمانڕە‌وایە‌تییە‌کە لە ئاسمانە و بە‌سە‌ر زە‌وی فە‌رمانڕە‌وایی دە‌کا.‏ عیسای مە‌سیح،‏ لە لایە‌ن خوداوە وە‌ک پادشا هە‌ڵبژێردراوە.‏ دانیالی پیغە‌مبە‌ر لە بینینێکدا پێشبینی کرد کە خودا مە‌سیحی لە ئاسمان «دە‌سە‌ڵات و شکۆ و پادشایە‌تی پێدرا» (‏دانیال ٧:‏١٤‏)‏.‏ ئە‌و پادشایە‌تییە بە‌هە‌شتی سە‌ر زە‌وی سە‌قامگیر دە‌کا،‏ خوداپە‌رستان بە ژیانی هە‌میشە‌یی پاداشت دە‌داتە‌وە.‏ ئایا ئە‌وە هە‌واڵێکی نایاب نییە؟‏