بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی دوو‌ه‌م

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

شاهیدانی یه‌هوه

کوردی سۆرانی

باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە​—‏⁠کلیلی تۆیە بۆ ژیانێکی کامە‌ران

 بە‌ش ١٠

دوژمنی باوە‌ڕ دە‌رکە‌وت

دوژمنی باوە‌ڕ دە‌رکە‌وت

زۆر پێش ئە‌وە‌ی خودا زە‌وی دروست کات،‏ لە ئاسمان فریشتە‌ی ئافراند.‏ ئینجا پاش ماوە‌یە‌ک،‏ یە‌کێک لە‌و فریشتانە ئارە‌زووی ئە‌وە‌ی کرد بپە‌رسترێ کە ئە‌مە‌ش تە‌نها شایانی خودایە.‏ بە تێرکردنی ئە‌و ئارە‌زووە‌ی خۆی کردە شە‌یتان کە واتە‌ی بە‌رگرە،‏ ئە‌وە یە‌کێکە کە بە‌رگری خودا دە‌کا.‏ شە‌یتان چۆن دژی خودا ڕە‌فتاری کرد؟‏

شە‌یتان بۆ فریودانی حە‌وا ماری بە کار هێنا

شە‌یتان حە‌وای هە‌ڵخە‌ڵە‌تاند تا لە خودا یاخی بێ.‏ فێڵبازانە وای نیشاندا کە گوایا خودا شتێکی باشی لێ شاردبووە‌وە بە‌وە‌ی کە لێی قە‌دە‌غە کردبوو لە بە‌ری ئە‌و دارە بخوا.‏ ئە‌و بێشە‌رمانە وتی خودا درۆ دە‌کا،‏ وای لە حە‌وا کرد ڕێنمایی خودا ڕە‌تبکاتە‌وە و وتی:‏ «چونکە خودا دە‌زانێت ئە‌و ڕۆژە‌ی کە دە‌یخۆن چاوتان دە‌کرێتە‌وە و ئیتر وە‌ک خوداتان لێدێت،‏ چاکە وخراپە دە‌زانن» (‏پە‌یدابوون ٣:‏٥‏)‏.‏ حە‌وا بە شێوە‌یێکی ساویلکانە باوە‌ڕی بە شە‌یتان کرد.‏ یاسای خودای شکاند و وایکرد ئادە‌میش هە‌مان کار بکات.‏ لە‌و کاتە‌وە شە‌یتان بۆتە دوژمنی هە‌موو ئە‌وانە‌ی کە باوە‌ڕدارن.‏ چۆن؟‏

باوە‌ڕی گە‌ندە‌ڵ بە‌ربڵاوبووە‌وە

شە‌یتان بۆ فریودانی خە‌ڵک بت پە‌رستی و دابونە‌ریتی کۆنی مرۆڤی بە کار هێنا

شە‌یتان بت و دابونە‌ریە‌تی مرۆڤانە‌ی بە‌کارهێنا تاکو نە‌وە‌کانی ئیسرائیل گە‌ندە‌ڵ بکا.‏ عیسای مە‌سیح،‏ بە پێشە‌وایانی ئایینی ئیسرائیلییە‌کانی وت:‏ «ئە‌وان بە‌خۆڕایی دە‌پە‌رستن،‏ فێرکردنێک فێردە‌کە‌ن کە ڕاسپاردە‌ی خە‌ڵکە» (‏مە‌تتا ١٥:‏٩‏)‏.‏ کاتێ ئە‌و نە‌تە‌وە‌یە مە‌سیحیان ڕە‌تکردە‌وە،‏ خوداش ئە‌وانی ڕە‌تکردە‌وە.‏ عیسا پێی وتن:‏ «شانشینی خودا لێتان دە‌سە‌نرێتە‌وە و دە‌درێتە نە‌تە‌وە‌یە‌ک کە بە‌رهە‌م دە‌دات» (‏مە‌تتا ٢١:‏٤٣‏)‏.‏ قوتابییە‌کانی عیسا ئە‌و سە‌ردە‌مە بوون بە‌و نە‌تە‌وە کە خودا لێیان ڕازی بوو.‏

دواتر شە‌یتان هە‌وڵی دا قوتابییە‌کانی عیسا هە‌ڵبخە‌ڵە‌تێنێ.‏ ئایا سە‌رکە‌وتوو بوو؟‏ عیسا بە‌نموونە‌یە‌ک پێشبینی کرد چی ڕوودە‌دات.‏ لە نموونە‌کە‌دا پیاوێک تۆوی گە‌نمێکی چاک لە کێڵگە‌یە‌کدا چاند،‏ دواتر دوژمن زیوانە‌ی لە‌نێوان دا چاند.‏ ئینجا لێیان گە‌ڕان گە‌شە بکە‌ن تاکو کاتی دروێنە هات.‏ دواتر زیوانە‌کە لە گە‌نمە‌کە جیاکرایە‌وە و زیوانە‌کە لە‌ناو بردرا.‏ بە‌ڵام گە‌نمە‌کە لە ئە‌مباری پیاوە‌کە‌دا کۆکرایە‌وە.‏

ئینجا عیسا بۆ قوتابییە‌کانی ڕوونکردە‌وە واتای ئە‌و نموونە چییە.‏ عیسا خۆی چێنە‌رە.‏ ئینجا وتی:‏ «تۆووە چاکە‌کە‌ش ڕۆڵە‌کانی شانشینن،‏ زیوانە‌کە‌ش ڕۆڵە‌کانی خراپە‌کارە‌کە‌ن،‏ دوژمنە‌کە‌ش کە تۆوی چاند ئیبلیسە،‏ دروێنە‌کە‌ش کۆتایی ڕۆژگارە» (‏مە‌تتا ١٣:‏​٣٨،‏ ٣٩‏)‏.‏ عیسا قوتابییە ڕاستە‌قینە‌کانی خۆی بە گە‌نمە‌کە دانا.‏ بە‌ڵام شە‌یتان قوتابی پوچە‌ڵی چاند،‏ کە بە زیوان بە‌راورد دە‌کرێ و لە نێوان قوتابییە‌کانی عیسا دا سە‌ریان هە‌ڵدا کە‌واتە هە‌روە‌ک عیسا خۆی پێشبینی کرد،‏ لە ماوە‌ی ئە‌و سە‌دانە‌ی دوای مردنی عیسا قوتابی پوچە‌ڵ سە‌ریان هە‌ڵدا.‏ ئە‌وانیش بانگە‌شە‌یان بۆ ئایینی پوچە‌ڵ دە‌کرد،‏ وە‌کو فێرکردنی سێیە‌کانە و هە‌روە‌ها بت پە‌رستی و بە‌شدار بوون لە سیاسە‌تیان دە‌ست پێ کرد.‏ تە‌نها هە‌ندێک کە‌س لە سە‌ر فێرکردنە‌کانی مە‌سیح بە‌ردە‌وام بوون.‏

باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە دە‌پارێزدرێ

لە‌گە‌ڵ ئە‌مە‌شدا مە‌سیح شی کردە‌وە کە لە کۆتاییدا گۆڕانکاری ڕوودە‌دات.‏ فریشتە‌تە‌کانی  خودا ئە‌و کە‌سانە جیا دە‌کە‌نە‌وە کە خاوە‌ن باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە نیین.‏ بۆیە ناسینە‌وە‌ی ئە‌و کە‌سانە‌ی باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە‌یان هە‌یە ئاسانتر دە‌بێتە‌وە.‏ هە‌روە‌ها لە کۆتایی دا شە‌یتان دوژمنی سە‌رە‌کی باوە‌ڕ لە‌ناو دە‌بردرێ.‏ بە‌ڵێ،‏ لە کۆتاییدا باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە سە‌رکە‌وتوو دە‌بێ.‏

بە‌ڵام تۆ چۆن دە‌توانی ئە‌و کە‌سانە بناسییە‌وە کە باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە‌یان هە‌یە؟‏ ئێمە دواتر تاووتویی وە‌ڵامی ئە‌و پرسیارە دە‌کە‌ین.‏

فریشتە‌کانی خودا دە‌گە‌ڕێن بۆ ئە‌و کە‌سانە‌ی کە دە‌یانهە‌وێ باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە‌یان هە‌بێ