بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

 بە‌ش ٢

باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە چییە؟‏

باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە چییە؟‏

باوە‌ڕ وە‌ک پارە وایە،‏ ئە‌گە‌ر ڕاست نە‌بێ بایە‌خێکی نیە

هە‌بوونی باوە‌ڕێکی ڕاستە‌قینە زۆرتر لە‌وە دە‌گرێتە خۆی کە تە‌نها باوە‌ڕت بە بوونی خودا هە‌بێ.‏ ملیۆنە‌ها کە‌س باوە‌ڕیان بە‌خودا هە‌یە بە‌ڵام بە‌ئە‌نقە‌ست کاری خراپ دە‌کە‌ن.‏ باوە‌ڕێکی لە‌م جۆرە وە‌ک پارە‌ی ناڕە‌سە‌ن وایە.‏ بە پارە‌ی ڕاست دە‌چێ بە‌ڵام هیچ نرخێکی نییە.‏ ئە‌ی کە‌واتە باوە‌ڕی راستە‌قینە چییە؟‏

باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە لە سە‌ر زانستی ڕاستودروستی ناو پە‌رتووکی پیرۆز دامە‌زراوە‏.‏ ئە‌و نووسراوە سروشکراوانە ڕاستیمان دە‌ربارە‌ی خودا پێدە‌ڵێن و یارمە‌تیمان دە‌دە‌ن بتوانین خودا بناسین.‏ یاساکان و ئامانج و فێرکردنە‌کانی ئە‌ومان بۆ دە‌ردە‌خە‌ن:‏

  • خودا یە‌کە.‏ ئە‌و هاوشێوە‌ی نییە.‏

  • عیسا خودای هە‌رە‌بە‌توانا نییە.‏ ئە‌و پێغە‌مبە‌ری خودایە.‏

  • خودا هە‌موو جۆرە بتپە‌رستیە‌ک ڕە‌ت دە‌کاتە‌وە.‏

  • مرۆڤ ڕووبە‌ڕووی ڕۆژی لێپیرسینە‌وە دە‌بێتە‌وە.‏

  • مرۆڤە مردووە‌کان لە بە‌هە‌شت زیندوو دە‌کرێنە‌وە.‏

باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە هانمان دە‌دات کرداری باش بکە‌ین.‏ ئە‌و جۆرە کردارانە ڕێزگرتنە لە خودا و سوودی بۆ خۆمان و کە‌سانی تر هە‌یە.‏ ئە‌و کردارە باشانە ئە‌مانە‌ن:‏

  • خودا پە‌رستی.‏

  • گە‌شە‌دان بە ڕە‌ووشتە یە‌زدانییە‌کان ​—‏⁠بە‌تایبە‌ت خۆشە‌ویستی.‏

  • ڕە‌تکردنە‌وە‌ی بیرۆبۆچوونی ئارە‌زووە خراپە‌کان.‏

  • بە‌ردە‌وام بوون لە باوە‌ڕکردن بە خودا سە‌رە‌ڕای ڕووبە‌ڕووبوونە‌وە‌ی کێشە‌کان.‏

  • فێرکردنی کە‌سانی تر دە‌ربارە‌ی خودا.‏

بە‌رهە‌می باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە کرداری باشن

 تۆ چۆن دە‌توانی باوە‌ڕێکی ڕاستە‌قینە گە‌شە پێبدە‌ی؟‏

باوە‌ڕ وە‌ک ماسوولکە‌یە.‏ کاتێک بە‌کاریدە‌هێنی بە‌هێز دە‌بێ

داوای یارمە‌تی لە خودا بکە.‏ موسای پێغە‌مبە‌ر لە خودا پاڕایە‌وە:‏ «ئێستاش ئە‌گە‌ر لە بە‌ر چاوانت پە‌سە‌ندم،‏ ڕێگای خۆتم فێر بکە،‏ تا بتناسم».‏ * خودا گوێی لە پاڕانە‌وە‌کە‌ی گرت و وە‌ڵامی دایە‌وە.‏ موسا بوو بە نموونە‌یە‌کی بێ هاوتا لە باوە‌ڕدا.‏ خودا دە‌یە‌وێ یارمە‌تی تۆش بدات تاکو باوە‌ڕێکی راستە‌قینە گە‌شە پێبدە‌ی.‏

کات تە‌رخان بکە تاکو پە‌رتووکی پیرۆز بخوێنی.‏ نووسراوە سروشکراوە‌کان،‏ کە تە‌ورات و زە‌بور و ئینجیلە‌کان دە‌گرێتە خۆی،‏ لە پە‌رتووکی پیرۆزدان،‏ کە بە‌ربڵاوترین پە‌رتووکە و لە جیهاندا بۆ چە‌ندین زمان وە‌رگێڕدراوە.‏ ئایا تۆ دانە‌یە‌کت لە‌و پە‌رتووکە سروشکراوانە هە‌یە؟‏

ئامۆژگاری تە‌واوی نووسراوە‌کان لە ژیانی ڕۆژانە‌ت دا جێبە‌جێ بکە.‏ باوە‌ڕ وە‌ک ماسوولکە‌یە کاتێک بە‌کاری دە‌هێنی بە هێز دە‌بێ.‏ باوە‌ڕی تۆش ئە‌و کاتە بە هێزدە‌بێ کە بە کاری دە‌هێنی.‏ لە سە‌رە‌تا دا هە‌ستی پێ دە‌کە‌ی کە پە‌ندە‌کانی خودا کاریگە‌ریت لە سە‌ر دە‌کات.‏ لە ڕاستیدا ئە‌و پە‌ندانە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز ئاڵووگۆری لە ژیانی زۆر کە‌سدا پێک هێناوە.‏ ئێستا باسی هە‌ندێک نمونە دە‌کە‌ین.‏

^ par. 17 دە‌رچوون ٣٣:‏١٣‏.‏