بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی دوو‌ه‌م

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

شاهیدانی یه‌هوه

کوردی سۆرانی

باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە​—‏⁠کلیلی تۆیە بۆ ژیانێکی کامە‌ران

 بە‌ش ١

ئایا خودا بایە‌خ بە ئێمە دە‌دات؟‏

ئایا خودا بایە‌خ بە ئێمە دە‌دات؟‏

جیهانی ئە‌م سە‌ردە‌مە پڕە لە کێشە.‏ جە‌نگە‌کان،‏ کارە‌ساتە سروشتییە‌کان،‏ نە‌خۆشییە‌کان،‏ برسییە‌تی،‏ گە‌ندە‌ڵی و گرفتی تر ڕووبە‌ڕووی مرۆڤ دە‌بنە‌وە.‏ تۆش لە‌وانە‌یە ڕۆژانە ڕووبە‌ڕووی کێشە‌کانی خۆت بیتە‌وە.‏ کێ دە‌توانێ یارمە‌تیمان بدات؟‏ ئایا هیچ کە‌س بایە‌خ بە ئێمە دە‌دات؟‏

خۆشە‌ویستی خودا لە خۆشە‌ویستی دایکێک بۆ کۆرپە‌کە‌ی مە‌زنترە

دە‌توانین دڵنیابین لە‌وە‌ی کە خودا بە‌ڕاستی بایە‌خمان پێدە‌دات.‏ لە وشە پیرۆزە‌کە‌یدا دە‌فە‌رمووێ:‏ «چۆن دایک کۆرپە‌ی شیرە‌خۆرە‌ی خۆی لە‌بیر دە‌کات،‏ یان بە‌زە‌یی بە بە‌ری سکی خۆی نایە‌تە‌وە؟‏ تە‌نانە‌ت ئە‌ویش لە‌بیر دە‌کات،‏ بە‌ڵام من تۆ لە‌بیر ناکە‌م».‏ *

ئایا زانینی ئە‌مە مایە‌ی دڵنە‌وایی نییە؟‏ کە‌واتە خۆشە‌ویستی خودا لە خۆشە‌ویستی دایکێکی پڕ سۆز بۆ کۆرپە‌کە‌ی مە‌زنترە،‏ کە بە‌هێزترین هە‌ستە لە مرۆڤایە‌تیدا.‏ ئە‌و هە‌رگیز پشتمان تێناکا!‏ بە‌ڵێ بە‌ڕاستی ئە‌و بە شێوە‌یە‌کی بێ هاوتا بە پیر ئێمە‌وە هاتووە.‏ چۆن؟‏ بە‌وە‌ی کە کلیلی کامە‌رانی نیشانی ئێمە دە‌دا​—‏⁠کە باوە‌ڕی راستە‌قینە‌یە.‏

هە‌بوونی باوە‌ڕێکی راستە‌قینە کامە‌رانت دە‌کات.‏ باوە‌ڕێکی لە‌م جۆرە یارمە‌تیت دە‌دات خۆت لە زۆر کێشە دوور بخە‌یتە‌وە و بە سە‌رکە‌وتووی ڕووبە‌ڕووی ئە‌و کێشانە بیتە‌وە کە ناتوانی خۆتیان لێ لابدە‌ی.‏ هە‌روە‌ها باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە بە‌رە‌و دواڕۆژێکی نایابمان دە‌با​—‏⁠ژیانێکی هە‌میشە‌یی لە بە‌هە‌شتدا.‏

باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە چییە؟‏ هە‌روە‌ها تۆ چۆن دە‌توانی بە‌دە‌ستی بهێنیت؟‏

^ par. 4 بڕوانە ئیشایا ٤٩:‏١٥ لە پە‌رتووکی پیرۆزدا.‏