بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی دوو‌ه‌م

شاهیدانی یه‌هوه

کوردی سۆرانی

ئایا مردووە‌کان دە‌توانن جارێکی دیکە بژینە‌وە؟‏

ئایا مردووە‌کان دە‌توانن جارێکی دیکە بژینە‌وە؟‏

دە‌شێ تۆ بڵێی.‏.‏.‏

  • بە‌ڵێ؟‏

  • نە‌خێر؟‏

  • لە‌وانە‌یە؟‏

 پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ

‏«زۆر لە‌وانە‌ی لە‌ناو خۆلی زە‌وی‌دا ڕاکشاون هە‌ڵدە‌ستنە‌وە.‏»—‏دانیال ١٢:‏٢‏.‏

ئە‌و زیندوو بوونە‌وە‌یە بۆ تۆ چ واتایە‌کی هە‌یە

دڵنە‌واییمان دە‌داتێ کاتێک خۆشە‌ویستێکمان لێدە‌مرێ.‏—‏٢ کۆرنسۆس ١:‏٣،‏ ٤‏.‏

ڕزگارییە بۆ ئە‌و کە‌سانە‌ی کە لە مردن دە‌ترسن.‏—‏عیبرانیە‌کان ٢:‏١٥.‏

ئومێدی ڕاستە‌قینە‌یە بۆ بە‌یە‌کتر شادبوونە‌وە لە‌گە‌ڵ ئە‌و کە‌س‌وکارە خۆشە‌ویستانە‌مان کە مردوون.‏—‏یۆحە‌ننا ٥:‏٢٨،‏ ٢٩‏.‏

 ئایا دە‌توانین بڕوا بکە‌ین بە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ؟‏

بە‌ڵێ،‏ لانی کە‌م لە‌بە‌ر سێ هۆکار:‏

  • خودا ئافرێنە‌ری ژیانە.‏ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ یە‌هوە خودا «کانی ژیان»ە.‏ (‏زە‌بوور ٣٦:‏٩‏; کرداری نێردراوان ١٧:‏٢٤‏, ٢٥)‏ ئە‌وە‌ی کە ژیانی بە هە‌موو زیندە‌وە‌رێک بە‌خشیوە،‏ بێ‌گومان لە توانای دایە ژیان بۆ کە‌سێکی مردوو بگە‌ڕێنێتە‌وە.‏

  • لە ڕابردوودا خودا مرۆڤی زیندوو کردۆتە‌وە.‏ پە‌رتووکی پیرۆز بە لانی کە‌م ئاماژە بۆ هە‌شت مرۆڤی—‏لاو و پیر و ژن و پیاو—‏دە‌کات کە مردوون‌و سە‌ر لە نوێ لە‌سە‌ر زە‌وی زیندوو کراونە‌تە‌وە.‏ هە‌ندێ لە‌وان تە‌نها بۆ ماوە‌یە‌کی کورت مردبوون،‏ بە‌ڵام یە‌کێک لە‌وان چوار ڕۆژ پاش ناشرانی،‏ زیندوو کرایە‌وە!‏—‏یۆحە‌ننا ١١:‏٣٩-‏٤٤‏.‏

  • خودا بە پە‌رۆشە بۆ ئە‌وە‌ی جارێکی دیکە هە‌مان کار بکا.‏ یە‌هوە خودا ڕقی لە مردنە؛‏ ئە‌و مردن بە دوژمن دادە‌نێ.‏ (‏١ کۆرنسۆس ١٥:‏٢٦‏)‏ خودا «تامە‌زرۆ»یە بۆ ئە‌وە‌ی بە‌سە‌ر ئە‌و دوژمنە‌دا زاڵ بێت،‏ واتە بە هۆی زیندووکردنە‌وە‌وە مردن پووچە‌ڵ دە‌کاتە‌وە.‏ خودا بە پە‌رۆشی ئە‌و کە‌سانە‌یە کە لە بیری خۆیدا تۆماریکردوون و تامە‌زری ئە‌وە‌یە سە‌ر لە نوێ لە سە‌ر زە‌وی بیانبینێتە‌وە.‏—‏ئە‌یوب ١٤:‏١٤،‏ ١٥‏.‏

 بۆ بیر لێکردنە‌وە

بۆچی ئێمە پیر دە‌بین‌و دە‌مرین؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز وە‌ڵامی ئە‌م پرسیارە لە بە‌شە‌کانی پە‌یدابوون ٣:‏١٧-‏١٩ و ڕۆما ٥:‏١٢دا دە‌داتە‌وە.‏